لە دووەم رۆژی مەراسيمی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانیدا چەندین چالاكی بەڕێوەچوو



لە دووەم رۆژی مەراسيمی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانیدا چەندین چالاكی بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

لە دووەم رۆژی مەراسیمی یوبیلی زێڕینی یادی 50 ساڵەی زانكۆی سلێمانی لە كەمپی نوێی زانكۆ، لە لایەن كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانییەوە ، چەندین چاكی زانستی و هونەری و وەرزشی و كلتوری ئەنجامدران .

كە سەرجەمی ئەو چالاكییانە لەلایەن خودی مامۆستاو خوێندكارانی بەش و كۆلێجە جیاوازەكانی زانكۆوە ئەنجامدراون.
لە رۆژی دووەمی رێورەسمی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانیدا هاتن بۆ هەمووانە، بەو بۆنەیەشەوە چەندین كەس لە زانست خوازان و رۆشنبیران و رووناكبیران و خوێندكارانی خوێندنگاكانی شاری سلێمانی بۆ بینی چالاكییەكانی یوبیلی زێڕینی زانكۆی سلێمانی سەردانی كۆلێج و بەشە جیاوازەكانی زانكۆیان كردبوو، كە لەو رێگەیەوە هاووڵاتییان بە گشتی چالاكییەكانی كۆلێج و بەشەكانی زانكۆیان دەبینی.
بەبۆنەی تێپەڕینی 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنی  زانكۆی سلێمانی (زانكۆی دایك)، زانكۆی سلێمانی لە رێورەسمێكی فراواندا یادی دامەزراندنی خۆی كردەوەو لەو یادەشدا چەندین چالاكی زانستی و هونەری و وەرزشی و كلتوری لەلایەن كۆلێج و بەشەكانی زانكۆوە ئەنجامدراو یادەكەش دوو رۆژ بەردەوامبوو.
 
 
 




 2018-11-29
 572