كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆن – كوردستان سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆن – كوردستان سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 13-12-2018، شاندێكی كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆن- كوردستان، سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردو لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازییان لێكرا.
شاندەكەی كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆن- كوردستان، پێكهاتبوون لە (كانچی كۆبایاشی) سەرۆكی كۆمەڵەكە، وەقاس چۆلاك سكرتێری كۆمەڵەكە،هەروەها شاندی ناوبراو لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەو تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی زانكۆی سلێمانی و كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆنی- كوردستان كرا، هەروەها تەئكید لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی ئەكادیمی و زانستی و كلتورییەكانی نێوان هەردوو گەلی كوردو ژاپۆن كرا لەسەرجەم بوارەكاندا.
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی هاوكارییەكردنی یەكتر لەبواری ئەكادیمی و پتەوكردنی پەیوەندی و گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ژاپۆن و كردنەوەی خولی راهێناو بەهێزكردن بۆ مامۆستایان كرا لەسەرجەم بوارەكاندا، بۆ برەودانی زیاتر بە تواناو ئاستی زانستی زانكۆ. هەرلەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك دكتۆر كاوە عەبدوڵڵا ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكایمی و نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون، لە كۆتایی دیدارەكەشدا هەردوولا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا ئیمزاكرد.




 2018-12-13
 166