برۆسكه‌ی ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ری ناوداری كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم



برۆسكه‌ی ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ری ناوداری كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم

 press@univsul.edu.iq

 برۆسكه‌ی ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ری ناوداری كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم

 

به‌رێزان خانه‌واده‌ی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم 

     به‌ داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و چیرۆكنووس و نووسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم)مان بیست. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و هاورێیانی و گه‌لی كورد به‌ گشتی ده‌كه‌ین. 

مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم  رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له‌ بوژاندنه‌وه‌ و پێشخشتنی بزاوته‌ ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی كوردستان و جێی ده‌ستی له‌ رۆژنامه‌گه‌ریدا كوردی دا هه‌ر له‌ رۆژنامه‌كانی وه‌ك (ژین) ، ده‌نگی مامۆستا و التاخی ، تا ده‌گاته‌ كوردستانی نوێ و الاتحاد دیاربوو و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌یه‌ له‌بواره‌یه‌وه‌. وه‌ك رێزلێنانێك‌ بۆ خزمه‌ته‌كانی ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره‌ و هاوكارییه‌كانی بۆ زانكۆ و دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان ، له‌م دواییه‌دا زانكۆی سلێمانی به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یادی یۆبیلی زێرینی زانكۆ ده‌ستنیشان كرد.  پرسه‌و و هاوخه‌می خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌ربوری و  دڵنەوایی هەموو لایەك بداتەوە

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

 

                 

 

                                                     پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر 

                                                 د.ره‌زا حه‌سه‌ن 

                                               سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی 

 

 





 2018-12-16
 181