لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چەند چالاکییەکی رێکخست



لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چەند چالاکییەکی رێکخست

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

رۆژی دووشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٨ بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی ئاڵای کوردستانەوە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو. 

سەرەتا و بە ئامادەبونی د.ئیبتسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران، پەردە لەسەر وێنەی ئاڵای کوردستان لادرا کە لە شێوەی پەپولەیەک لە لایەن خوێندکار سەروەت عەبدولقادر لە سەر دیواری کۆلێژ نەخشێنراوە. 

پاشان د. ئاکۆ شوانی، سەرۆکی بەشی مێژوو، لە هۆڵی کۆماری کوردستان سیمینارێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە مێژووی ئاڵای کوردستان و قۆناغەکانی گەشەکردنی لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی نوێی کوردستاندا و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر شێوەی ئاڵای کوردستاندا هاتووە.

پاشان فیچەرێک نمایشکرا دەربارەی ئاڵای کوردستان و مێژووی دروستبونی کە لەلایەن چەند خوێندکارێکەوە بەرهەمهێنرابوو. دواتر چەند خوێندکارێکی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ بە خوێندنەوەی پارچە شیعر بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد کە تایبەت بون بە ئاڵای کوردستان.

لە کۆتاییدا نمایشێکی شانۆیی پێشکەشی ئامادەبوان کرا بە ناونیشانی (چوار پارچەی کوردستان) کە لەبەرهەمهێنانی خوێندکار ڕەوەز هیوا  بو بە  بەشداری چەند خوێندکارێکی کۆلێژ نمایش کرا، ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکە دەربارەی  داگیرکاری وڵاتان و پێداگیری نەتەوەی کورد بوو لە داکۆکیکردن لەسەرمافەکانی.

 





 2018-12-18
 337