وەزیری خویندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی سەنتەری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانییان كرد



وەزیری خویندنی باڵاو  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی سەنتەری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانییان كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 6-1-2019، د. یوسف گۆران وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە هاوڕێیەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، سەردانی سەنتەری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانییان كردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەرە كۆبوونەوە.

 سەرەتا د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و د.رەزا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشەكانی سەنتەری زمان و كلتوریان لە زانكۆی سلێمانی بەسەر كردەوەو دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فەمانبەرانی سەنتەرەكە كرد، كە تائێستاو بە لە خۆ بردوییەوە كاریان كردووەو دامەزراندنی سەنتەریچكی لەو شێوەشیان بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ زانكۆی سلێمانی شاری سلێمانی وەسفكرد.
پاشان  د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و د.رەزا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ بەرپرس و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەرەكە كۆبوونەوەو لە نزیكەوە گوێیان لە راو سەرنج و پێشنارو داواكارییەكانیان گرت و بەڵێنی چارەسەركردنی كەم و كورتییەكانیان پێدان
د یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین بۆ گەشەدان بە ئاستی زمان و فێركردنی زمان بەتایەت زمانی ئینگلیزی، پشت بە كادیرو شارەزایانی ناوخۆی خۆمان ببەستین نەك دەرەوە، بۆیەش وەك وەزارەت هەوڵی جددی دەدەین كە پەرە بە زمانی ئینگلیزی بدەین هەم بۆ بواری خوێندن هەم لە بواری فێركردنی مامۆستایان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان، چونكە زمانی ئینگلیزی یەكێكە لە زمانە زیندو گەشەكردووەكانی جیهان و لە بواری خوێندنی باڵاو ئەكادیمیادا پێویستیسەكی زۆ حەتمییەو دەبیًت گرنگی تەواوی پێبدرێت.
وتیشی: دەمانەوێت ئاستی كوالیتی خوێندن لە زانكۆكان زیاتر بەرزبكەینەوەو گرنگی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی بدەین، ئەوەش بەگرنگیدان دەبێت بە كوالێتی خوێندن بدەین نەك چەندێتی و فێربوونی زمانیش تەنها بۆ وەرگرتنی بروانامەیەك نەبێت، بەڵكو خوێندنی زمان بۆ فێربوون بێت واتە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاست و فێربوون بكرێت نەك تەنها بەدەستهێنانی بروانامەیەك، بۆیە ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و ماندوبوون و لە خۆبردووی و دڵسۆزی هەیە بۆ كارەكەتان.
پاشان لە نزیكەوە گوێ لە راو سەرنج و تێبینی مامۆستانیان گیراو گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی بەرەو پێشبردن و بەرزكردنەوەی  ئاستی سەنتەرەكرا تا زیاتر پەرە بە بوارەكە بدرێت.
 




 2019-01-06
 277