لەزانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لەسەر زانستی ماتماتیك بەڕێوەچوو



لەزانكۆی سلێمانی وۆركشۆپێك لەسەر زانستی ماتماتیك بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 7-2-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وۆرك شۆپێكی بەشی ماتماتیكی كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانیان بەسەر كردەوە، كە وۆرك شۆپەك تایبەتە بەوتەنەوەی وانەی زانستی ماتماتیك بۆ ئاستەكانی دكتۆراو ماستەر لە ماتماتیكدا.

وۆركشۆپەكە لەلایەن سەنتەری  (CIMPA) نێودەوڵەتی بە هاوكاری بەشی ماتماتیك لە كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی رێكخراوەو بۆ وتەوەی وانەی زانستی ماتماتیك بۆ ئاستی دكتۆرا و ماستەر .
ورۆكشۆپەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت واتە رۆژانی 7 و 8 و9 ی 2- 2019 و تێیدا چەندین پرۆفیسۆری زانكۆكانی ئیتاڵیاو فەرەنسا وانە لە بواری زانستی نوێی ماتماتیك پێشكەشدەكەن.  




 2019-02-07
 253