خوێندنی ئێواران و پاڕاڵێڵی بەیانیان لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا



خوێندنی ئێواران و پاڕاڵێڵی بەیانیان لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

 Karzan Tahir Kareem (karzan.kareem@univsul.edu.iq)

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ( سیستمی پاڕاڵێڵی بەیانیان و  خوێندنی ئێواران) لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد.

 ئاگاداری سەرجه‌م  خوازياران (خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی ١٢ ی ئاماده‌یی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دەرگاى وەرگرتن بە هەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران و سیستمی پاڕاڵێڵ لە خوێندنی بەیانیان) لەزانكۆى سلێمانی  كرايەوە، واتا خوێندكاران ده‌توانن بۆ ساڵی خوێندنی  (٢٠١٦ -٢٠١٧) ڕاسته‌وخۆ داواكاری وه‌رگرتن پێشكه‌ش بە زانکۆی سلێمانی بکەن لەو کۆلێج و بەشەی کە ئارەزووی ئەکەن

، به‌م شێوەيەى خواره‌وه‌:

یەکەم/ خوێندنی ئێواران

دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) لەگەڵ دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكان دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ (خوێندنى ئێواران) بە کلیک کردن لێرە داونلۆد بکەن و پڕیبكەنەوە پاش پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بیگەڕێننەوە بۆ تۆماری ئەو کۆلێجەی کە داخوازیت بۆی پێشکەش کردووە،

بەبێ ڕەچاوكردنى ساڵى دەرچوون يان تەمەن، بۆ ئەم به‌شانەى خوارەوە:

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی سەرجەم بەشەکانی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی سلێمانی


 

دووەم / خوێندن بەسيستەمى پاڕالێڵ-بەیانیان

١- تەنها دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى پاڕالێڵ پڕ بكەنەوە، بۆ ئه‌م به‌شانه‌ى خوارەوە:

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی بەشەکانی سیستمی پاڕاڵێڵ- بەیانیان

کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆد کردنی فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ خوێندن بە(سیستمی پاڕاڵێڵ- بەیانیان) پاش داونلۆد کردن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێشکەشی تۆماری ئەو کۆلێج و بەشەی بکە کە داخوازیت بۆی پێشکەش کردووە.


ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ  پێشکەش کردن لە خوێندنی ئێواران و سیستمی پاڕاڵێل کلیک لە خوارەوە بکەن

- ڕێنماییەکانی خوێندنی ئێواران

-ڕێنماییەکانی خوێندنی پاڕاڵێڵ


تێبینی: کاتی گێڕانەوەی فۆڕمەکان درێژەی هەیە تا ئەو کاتەی  لەلایەن وەزارەتەوە ئاگادار ئەکرێینەوە بۆ دیاری کردنی دوا وادە .

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کرێی ساڵانەی خوێندنی بەشەکان.


فورم و زانيارى پێشكه‌شكردن بۆ به‌شه‌ ئه‌ندازياريیه‌كانى هاوبه‌شى زانكۆى( سلێمانى و أصفهانى ئێرانى) - پاڕاڵێڵ

کلیک لێرە بکەن بۆ خوێندنەوەی تەواوی زانیارییەکان

 





 2016-10-05
 23572