پەیامی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی زاینی



پەیامی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی زاینی

 Kosar Othman (kosar.amin@univsul.edu.iq)

 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستیان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکات و داوا لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانیش دەکات کە لەساڵی نوێ وە پابەندی دەوام بن.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە وەکالەت بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی یەوە

پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکات و هیوادارە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت و سەرجەم کێشەو نەهامەتیەکان لەساڵی نوێ وە کۆتایی بێت و 2017 ساڵی بەرەو پێشچوونی ئاستی زانست و زانیاری بێت لەزانکۆی سلێمانی وە  لەساڵی ئایندەشدا سەرجەم داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی  وتیشی پاڵپشتی هەموو داواو مافەڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانین و سوریشین لەسەر جێبەجێکردنیان، داواش لەسەرجەم ئەو مامۆستا و خوێندکارانە دەکات کە تائێستا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن ،لەسەرەتای ساڵی تازەوە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەست بکەنەوە بەدەوام لەسەرجەم ئەو بەشە زانستییانەی کە تا ئێستا خوێندن تێیدا دەستی پێنەکردووە.

ووتیشی بەپێچەوانەوە ناچار دەبین خوێندن  لەوبەشانەدا هەڵپەسێرن لەبەرئەوەی هیچ مەجالێکی قەرەبوو کردنەوی خوێندن نامێنێت لەدوای ئەو بەروارەوە، وە داوا لەڕاگرو سەرۆک بەشەکان دەکەین کە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران بکەن بە مەبەستی پابەندبوونیان بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن لەم دەڤەرە بەسەرکەوتوی بەڕێوە بچێت .

جێی ئاماژەیە کە لەسەرتای مانگی 11 ی ئەم ساڵەوە خوێندن لە زۆربەی سکوڵ و کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکردووە، هەرچەندە تائێستا حکومەتی هەرێم داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی جێبەجێنەکردوە.





 2016-12-28
 688