خوێندنی باڵاكورسی تایبەت بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابین دەكات



خوێندنی باڵاكورسی تایبەت بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابین دەكات

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا بۆكەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و زیندانیانی ساسی دابین دەكات.

 بەپێی نوسراوێكی ڕەسمی  كە ئاڕاستەی گشت زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كراوەو لەبەر گرنگی خەبات و تێكۆشانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان،ئەو كاندیدانەی لەخوێندنی ماستەر یان دكتۆرا لە زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 پێشكەشیانكردووە لەتاقیكردنەوەی توانستی زانستی دەرچوون بەڵام وەرنەگیراون بەهۆی نەمانی كورسی خوێندنەوە ، وەزارەتی خوێندنی باڵا كورسی خوێندنیان بۆ دابیندەكات، بەمەرجێك پلە یەكی شەهید یان ئەنفالكراو یان زیندانی سیاسی بێت .

هەر لەو نوسراوەدا هاتووە كە داواكار پێویستە نوسراوی پشتگیری لە دیوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە واژووی وەزیر بۆ زانكۆكانی هەرێم بێنن.





 2017-01-10
 410