کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدصادق لەدوو چالاكی ژینگەدا


کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدصادق لەدوو چالاكی ژینگەدا
ڕۆژی یەك شەممە (2017/2/5) لەسەر راسپاردەی (د.سەلام عەبدولكەریم) راگری فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەوەكالەت لەسەیدصادق، لیژنەی تەندروستی فاكەلـَتی بەهاوكاری بەشی دڵنیایی جۆری فاكەڵتی و بەهاوكاری خوێندكاران هەستا بەهەڵمەتی پاكردنەوەو پاك راگرتنی ژینگەی ناوەوەو دەرەوەی بینای فاكەڵتی،
دواتریش بەشی دڵنیایی جۆری فاكەڵتی لەچوارچێوەی دەستپێكردنی سیمینارە زانستییەكانیدا هەستا بە سازدانی سیمینارێكی زانسی تایبەت بەژینگە بۆ بەرێز (م.ئارام داود) سەرۆكی لیژنەی تەندورستی فاكەڵتی لەژێر ناونیشانی (نیشانەكانی پیسبوونی ژینگە لەعێراقدا).

