ئینته‌ر گروپی ئیتاڵیا باسی یه‌زیدییه‌كانیان كرد



ئینته‌ر گروپی ئیتاڵیا باسی یه‌زیدییه‌كانیان كرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 

ئه‌مڕۆ  11-2 وه‌فدێکی ئینته‌ر گروپی په‌رله‌مانتارانی ئیتالیا بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی کورد سه‌ردانی زانکۆی سلێمانیان کردو داواتریش له‌هۆڵی کۆنفرانسی یاسا و ڕامیاری سیمینارێکیان له‌سه‌ر په‌رله‌مانی ئیتاڵیاو ناسینی جینۆسایدی یه‌زیدیه‌کان پێشکه‌شکرد.

له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ زانکۆی سلێمانی له‌لایه‌ن دکتۆر ئاراس زه‌ینه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی به‌ وه‌کاله‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانکۆ پێشوازی له‌ وه‌فده‌که‌ کرا و پاشان دکتۆر ئاراس کورته‌یه‌کی له‌مێژووی زانکۆی سلێمانی باسکردو دواتر لۆگۆی زانکۆی سلێمانیان پێشه‌که‌شی وه‌فده‌که‌ کرد.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یاندا وه‌فدی ئینته‌ر گروپی په‌رله‌مانتارانی ئیتاڵیا سیمینارێکیان پێشکه‌شکرد ، سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانییه‌وه‌ به‌خێرهاتنی میوانه‌کان کرا پاشان هه‌ریه‌ک له‌ پیالۆکه‌تێلی په‌رله‌مانتارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری ناسینی جینۆسایدی یه‌زیدییه‌کان ، جۆزێپپێڕۆمانینی،په‌رله‌مانتارو سه‌رۆکی ئینته‌ر گروپی په‌رله‌مانتارانی ئیتاڵیا بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی کورد و مامۆستایانی زانکۆ و سۆران ئه‌حمه‌د و لییه‌ کوارته‌پێللی په‌رله‌مانتار چه‌ند بابه‌تێکیان له‌سه‌ر جینۆسایدی یه‌زیدیه‌کان و رۆڵی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا له‌ناساندن و دانی به‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی  پێشکه‌شکرد دواتر به‌پرسیار و وه‌ڵامی ئاماده‌بووان کۆتایی به‌ سیمیناره‌که‌ هات.

 لییه‌ کوارته‌پێللی په‌رله‌مانتاری ئیتاڵی له‌ لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانکۆی سلێمانی ووتی ئێمە زۆر سوربووین لەسەر ئەوەی کە پەرلەمانی ئیتاڵیا ئه‌م جینۆسایده‌ بناسێنێت تا حکومەت ناچاربکەین کە کاری تێدا بکات کارەکەش نەکا تەنها بیناسێنێت به‌ڵکو ئەمانەوێت به‌رپرسیارانی ئەو خراپه‌یه‌ بدەن بەدادگای نێودەوڵەتی .

دکتۆر ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی به‌وه‌کاله‌ت له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌ وه‌فده‌وه‌ ووتی: وەکو  سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پێشوازیمان لە شاندی ئینتەر گروپی ئیتاڵی کردووە کە پێکهاتوون لە ئەنجوومەنی سیناتی ئیتاڵی و پەرلەمانتارانی ئیتاڵی پەیمانگەی کلتوری نێودەوڵەتی ، وتیشی سیمینارێکمان بۆ ئامادە کردوون کە زیاتر هەر چوار یان جەخت لەسەر ئەو کارانە دەکەن کە کردوویانە بۆ ناساندنی جینۆسایدی یەزیدییەکان لەناو پەرلەمانی ئیتاڵی فشار خستنه‌ سەر حکومەتی ئیتاڵی بۆ ئەوەی ئەم ناساندنە ببێتەناساندێکی نێودەوڵتەی وە ببرێتە دادگای نێودەوڵەت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

 

 





 2017-02-11
 894