بەشداری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان لە دیداری سلێمانی بۆ گەشە پێدانی کشتوکاڵ



بەشداری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان لە دیداری سلێمانی بۆ گەشە پێدانی کشتوکاڵ

 Kewan Omer (kewan.muhammad@univsul.edu.iq)

 ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢ / ٣/ ٢٠١٧ کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان هاوکار بوو لە بەرێوەبردنی دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ ( ئاسایشی خۆراك و ئاو) کە ئەنیستیتۆتی ئەمریکی – کوردی بۆ توێژینەوە و گەشە پێدان و ڕاوێژی ئابوری بە هاوکاری یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان ڕێکی خستبوو.

لەو دیدارەدا مامۆستایانی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان بەشداریەکی کارایان کرد و لە پانێڵەکانی تایبەت بە ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراك بەشداریان کرد.

لە پانێڵی تایبەت بە ئاسایشی خۆراك پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز د. کارزان تۆفیق محمود ڕاگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان بەشدار بوو وە تیشکی خستە سەر بنەما زانستیەکانی ئاسایشی خۆراك و مەترسیەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان، وە پاشان گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل کرا سەبارەت بەم بابەتە.

لە پانێڵی تایبەت بە ئاسایشی ئاو هەردوو بەڕێزان پ.ی. د. خالد طیب و د. ڕێژین هارون بەشداربون و بە شێوەیەکی زانستی باسیان لە ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان دا کرد.

شایەنی باسە لەم دیدارەدا بە ڕێز وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو لە هەردوو پانێڵەکەدا بەشدار بوو.

 

 

 

 





 2017-03-12
 542