پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی نوسەر و ڕوناكبیر محەمەدی مەلا كەریم



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی  نوسەر و ڕوناكبیر محەمەدی مەلا كەریم

 shna.amin@univsul.edu.iq

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و زانای كورد محەمەدی مەلا کەریم مان پێگەشت. بەناوی  سەرۆكایەتی  و ئەنجومەن و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و ئێوەو کەس و کار و دۆستی خواڵێخوشبوو و گەلی كورد بە گشتی دەكەین.

محەمەدی مەلا کەریم ئەستێرەیەكی رۆشنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی بوو بە لە دەست دانی خەسارەتێکی گەورە  بوو بۆ رەوتیی رۆشنبیری و كەلتوری گەلەکەمان. محەمەدی مەلا کەریمی زانا و لێكولیار خاوەن قەڵەمێك بوو كە لە زیندان و ئازادیدا، لە لەشساخی و نەخۆشیدا هەر داهێنان و رۆشنگەری لێدەچۆڕا، پیاوێك پڕاوپڕ لە رۆشنبیری و داهێنان هەرئەمەش وایلێكرد كە لە بواری ئەدەب و رەخنەی ئەدەبی و سیاسیدا 20 كتێب و ده‌یان لێكۆڵینه‌وەی نوسیووە و ژیانی خۆشی بۆ ساخکردنەوە و نوسینەوەی مێژوی ژیان و بەرهەمی شاعیرە مەزنەکانی وەک (مەولەوی، نالی، کاکەی فەلاح، مەحوی، گۆڕان، سالم ، کوردی، وەفایی) و چەندان شاعیری دیکەی گەورەی گەلەکەمان تەرخان کردبوو.

هەرچەندە ئازارو نەخۆشی بۆ ماوەی چەند ساڵێك قەڵەمەكەی  محەمەدی مەلا كەریمی لە نووسین دوورخستبووەوە، بەڵام نەك هەر ئەوە بەلكۆ مەرگێش ناتوانێت گەروەیی ئەو كەسایەتیيە لە دڵی هەموومان دووربخاتەوە و هەمیشە  بە زینديی لە مێژووی ئەدەبی و كەلتوری گەلەكەمان دا دەمێنێتەوە.

لە يەزدانی گەورەش داواكارین كە خوالێخۆشبوو جێگەی بەهەشتی گەورە بێت.

 

 إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دكتۆر ڕەزا حەسەن)

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

13/3/2017

 

 





 2017-03-13
 303