سەرۆكی زانكۆی سلێمانی : سەرپشك كردنی خوێندكاران بۆ ئەژماركردنی نمرەكانی هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بژاردەیەكە بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی : سەرپشك كردنی خوێندكاران بۆ ئەژماركردنی نمرەكانی هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بژاردەیەكە  بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران

 shna.amin@univsul.edu.iq

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەدات كە هەندێ‌ لێكدانەوەی هەڵەی بۆ دەكرێت و رايدەگەیەنێت : بریارەكەی وەزارەت لە بەرژەوەندی خوێندكاران و پرۆسەی خوێندن دایە .

سەبارەت بە بریارەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ سەرپشك كردنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی لە ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی هەردوو زمانی (كوردی و عەرەبی)، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند : لێكدانەوەی نادرۆست بۆ بڕیارەكە دەكرێت و بەلای تردا دەبرێت، بڕیارەكەی وەزارەت بڕیارێكی گونجاوە هەم لە بەرژوەندی خوێندكاران دایە و هەم بۆ پێشخستنی پرۆسەی خوێندنیشە.

لە میانەی‌ چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیونی لەگەڵ كەناڵی كوردسات نیوزدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: تێگەیشنێكی هەڵە لەبارەی بریارەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دروست بووە كە بژاردەی سەرپشككردن لە ئەژماركردنی نمرەكانی هەردوو وانەی زمانی كوردی و عەرەبی دەدات بە خوێندكارانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی لەكاتی پێشكەشكردن بۆ كۆلێژە پزیشكی و ئەندازیاری و زانستیيەكان چونكە ئەو خوێندكارانە ئازاد دەكرێن لە ئەژماركردنی نمرەكانیان بۆیە ئەم بریارە لە بەرژەوەندی وخوێندكاراندا پێچەوانەی هەندێ‌ لەو لێكدانانەوەی بۆی كراوە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە گەرچی ئەماژكردنی نمرەكان بە ئارەزووی خوێندكار دەبێت بەڵام بەشداریكردن لە تاقیكردنەوەی هەردوو زمانەكە ئیلزامییە .

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لە هەنگاوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد بۆ پێشخستنی زمانی دایك ، بە تایبەتی پرۆسەی بە نێودەوڵەتیكردنی زمان و ئەدەبی كوردی  كە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی هەمان رۆژی ئەنجومەنی وەزارەت بوو بە تایبەت دابینكردنی كۆرس بۆ خوێندكارە بیانیەكان. سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە درێژەی وتەكانی دا باسی لە هەنگاوەكانی تری وەزارەتی  خوێندنی باڵا كرد لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بە جیهانكردنی زمانی كوردی كە ئێستا لە چەندین زانكۆی جیهانی دا زمان و ئەدەبی كوردی دەخوێندرێت و ڕوسیاشی  بە نموونە هێنایەوە. لە بەشێكی تری چاوپێكەتنەكەدا سەرۆكی زانكۆكی سلێمانی باسی لەوە كرد كە بۆ پێشخستنی سیستەمی خوێندن لە ساڵی داهاتوو 70% سیستەمی وەرگرتنی خوێندكار ڕاستەوخۆ دەبێت ، ووتیشی دەركردنی بڕیاری لەو جۆرە بەشێكن لە هەوڵەكانی وەزارەت بۆ پێشخستنی سیستەمی خوێندن لە زانكۆكان دا.

شایانی باسە بریارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی سەرپشككردنی دەرچوانی پۆلی دوانزدەی زانستی بۆ  ئەژماركردن يان ئەژمارنەكردنی نمرەكانی هەردوو وانەی زمانی كوردی و عەرەبی تەوەرێك بوو لە كارنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەسەر پەرشتی بەرێز د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 8\3\2017 كە زانكۆی دهۆك بەرێوەچوو.





 2017-03-13
 299