شاندی کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد



شاندی کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 رۆژی سێ شەممە (18-4) شاندی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی جێگری کونسوڵی گشتی (هێنری هاگەرد) سەردانی زانکۆی سلێمانی کردو لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر رەزا حسن) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازی کران، لەمیانی سەردانەکە باس لە بەهێًزکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئەمریکا کراو باس لە هاوکاری کردنی سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی کرا، هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر ئاراس زەینەڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (دکتۆر عەلی) راگری کۆلێژی پەروەردەی وەرزش و (دکتۆر کارزان) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەو راگەیاندن و (دکتۆرە ئیبتسام ئیسماعیل) راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و (دکتۆرە شیلان) بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و مامۆستا ژاڵە سەرۆکی (AM. Corner) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.





 2017-04-18
 330