پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد



پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد

 Karzan Tahir Kareem ، Farhad Azeez Ahmed

پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەست پێدەکات ٢٠١٦-٢٠١٧

زانکۆی سلێمانی سلێمانی سیمیستەری هاوینەی بۆ خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیاند.

لەم ڕۆوە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (٢٤-٤-٢٠١٧)، سەرجەم خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن داخوازی پێشکەش بکەن، ئەمساڵ لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە داخوازی پێشکەش ئەکرێت، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە کە تایبەتە بە سەرجەم خوازیارانی ( دیبلۆمی باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) چیتر پێویست ناکات سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم.

https://goo.gl/AEJ5Gt​



 بۆ بینینی پلانی ماستەرو دکتۆرای سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
 

goo.gl/y6TlPA

 

پلانی دووەمی دکتۆرا و ماستەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی  



سەرجەم پێویستییەکان کە مەرجە بۆ پێشکەشکردن لە خوارەوە بخوێنەوە:

پێویستی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر:

 *پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای ماستەر ٢٠١٦- ٢٠١٧:

* بڕوانامەی بەکالۆریۆس (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)

* ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)

* چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ

 * بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ) ئەگەر هەیە

 * نوسراوی لاری نەبوون.

* بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت)

* لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆ خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.

 * نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوولە دەرەوەی زانکۆ.

* تەواوی ئەو پێداوییستیانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوەکە بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر، سەرەڕای ئەوەی دەبێت بەدەستی بهێنرێت پێویستە سەرجەمیان بە سکانکراوی بخرێتە سەر سیدیەک لەگەڵ خۆت پێشکەشی یەکەی خوێندنی باڵای ئەو کۆلێجەی بکەیت کە دەتەوێت لێی بخوێنیت.


 

پێویستیەکانی پێشەکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا:

 *پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای دکتۆرا (٢٠١٦- ٢٠١٧)

* بڕوانامەی (بەکالۆریۆس+ ماستەر) (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ.

* بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* نوسراوی لاری نەبوون.

* بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت).

* لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆ خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.

* نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوو لە دەرەوەی زانکۆ.

* تەواوی ئەو پێداوییستیانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوەکە بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا ، سەرەڕای ئەوەی دەبێت بەدەستی بهێنرێت پێویستە سەرجەمیان بە سکانکراوی بخرێتە سەر سیدیەک لەگەڵ خۆت پێشکەشی یەکەی خوێندنی باڵای ئەو کۆلێجەی بکەیت کە دەتەوێت لێی بخوێنیت.


تێبینی:

ماوەی داخوازی پێشکەش کردن لە بەرواری  24-4-2017  تاکو 4-5-2017

* ئەنجامدانی توانستی زانستی خوێندنی باڵای ماستەر لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەرواری ١٤-٥-٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەبێت.

* ئەنجامدانی توانستی زانستی خوێندنی باڵای دکتۆرا لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەرواری ١٥-٥-٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ بەیانی دەبێت.





 2017-04-24
 16466