لە زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك لە بیرمەندانی عێراق خەڵات كران



لە زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك لە بیرمەندانی عێراق خەڵات كران

 shna.amin@univsul.edu.iq

سەرلەبەیانی ڕۆژی5/11 لە هۆڵی عەلی جۆڵا لە كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ، دكتۆر ئیپتیسام راگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان و دكتۆ ڕێبوار ڕاگری كۆلێجی هونەرەجوانەكان و ژمارەیەك لە بیرمەندانی عێراقی ، ڕێكخراوی داهێنەرانی عێراقی لە مەراسیمێكدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە73 داهێنەر.

هەر لەو مەراسیمەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و هەریەك لە ڕاگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كۆلێجی هونەرەجوانەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی.

جێی ئاماژەپێدانە ڕێكخراوی داهێنەرانی عێراقی ڕێكخراوێكە كار لەسەر ئەوانە دەكات كە داهێنان دەكەن لە بواری زانستی ئەكادمیدا، ئەمساڵ لە زانكۆی سلێمانی دووەم كۆنگرەی خۆیان ئەنجامدا.

 





 2017-05-12
 302