كۆلێجی زمان وەرزێكی رۆشنبیری بەڕێوەبرد



كۆلێجی زمان وەرزێكی رۆشنبیری بەڕێوەبرد

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5/16 بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن و راگری كۆلێجی زمان و بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی وەرزی رۆشنبیری كۆلێجی زمان بەڕێوە چوو.

سەرەتای وەرزە رۆشنبیرییەكەش بە دەقیقەیەك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد پاشان دكتۆر فەرەیدون بەرزنجی سەرپەرشتیاری وەرزە رۆشنبیرییەكە وتەیەكی پێشكەشكرد پاشان دكتۆر عبدالقادر امین راگری كۆلێجی زمان وتەیەكی پێشكەشكرد دواتر چەند چالاكییەكی تر پێشكەشكران.

لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی فەرمی زانكۆی سلێمانی دكتۆرە سارا مامۆستا لەبەشی ئینگلیزی وتی ئەم چالاكییە لیژنەی رۆشنبیری و كۆلێژی زمان ڕێكیخستووە ،كە ڕۆژی یەكەم تایبەتە بەبەشی ئینگلیزی و كۆمەڵێك مامۆستای خۆبەخش هەستاون بەڕێكخستنی چالاكییەكان كە پێكهاتووە لەدروستكردنی خواردن و فرۆشتنەوەی و وە بەكارهێنانی داهاتەكەی بۆ یارمەتیدانی خوێندكارانی كەم دەرامەت هەروەها لەهۆڵی سیمیناری كۆلێجی زمانیش چەند چالاكییەك پێشكەشدەكرێت ئەوانیش نمایشكردنی دوو شانۆگەری یەكێكیان بەزمانی كوردی و ئەویتریان بەزمانی ئینگلیزی وە چەندین گۆرانی هۆنراوە پێشكەشدەكرێت،باسی لەوەشكرد كە ئەنجامدانی ئەم چالاكییانە ئەم چالاكیانەش تەنها بۆ ئەوە بووە كە هیوایەك ببەخشینەوە بە خوێندكاران و كەشێكی خۆشیان بۆ دروست بكەین.

جێی باسە ئەم وەرزە رۆشنبیرییە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا كۆمەڵێك چالاكی رۆشنبیری و هونەری و كلتوری پێشكەشدەكەن.





 2017-05-16
 452