لەزانکۆی سلێمانی رێز لە پزیشکانی ددان نرا



لەزانکۆی سلێمانی رێز لە پزیشکانی ددان نرا

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

ڕۆژی18ی ئایاری 2017، له‌ هۆڵی راپه‌ڕین له‌زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی  و وەزیری تەندروستی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رێوره‌سمێک بۆ رێزلێنان له‌ژماره‌یه‌ک پزیشکی سلێمانی، که‌ پسپۆڕن له‌ به‌شی ددان، رێکخرا.

راگری کۆلێجی پزیشکی ددان دکتۆر ئاراس معروف کە هاوکات لەخەڵاتکراوان بوو لەوتەیەکدا ڕۆلی پزیشکانی ددان و مامۆستایانی بەرز نرخاند لەبەرەو پێشچوونی زانست و پیشەی پزیشکی ددان لەسلێمانی و راشیگەیاند کەسەرەڕای هەموو قەیران و ئاستەنگەکان ئەمساڵ زۆرترین جموجۆڵ و چالاکی زانستی و وەرزشی و کاری خۆبەخشی لە کولێج ئەنجامدراوە.
د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، رایگه‌یاند:" به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی، رێز له‌و پزیشکانه‌ی ددان بنێین، که‌ له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا خزمه‌تیان به‌ شاره‌که‌و هاوڵاتیان کردووه‌.
وتیشی: ئه‌و پزیشکانه‌ سه‌رباری خزمه‌تگه‌یاندنی بێ وچان، هاوکات به‌ردی بناغه‌ی داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌کانی زانکۆی سلێمانیشیان داناوه‌.
جێی باسە ئەم مەراسیمە لەلایەن بەشی پزیشکی ددانی بەڕێوبەرێتی تەندروستی سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ راگرایەتی کۆلێجی پزیشکی ددان لەهۆڵی راپەرینی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.




 2017-05-19
 473