سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەسەردەكاتەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەسەردەكاتەوە

 shna.amin@univsul.edu.iq

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2017/6/12 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە  یاوەری  دكتۆر خەسرەو عبدالله یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانست سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیانكرد لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2017-2018 سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیكردو هیوای سەركەوتنیشی بۆ خوێندكاران خواست و وتی: ئومێد دەكەین كە لە داهاتوودا بتوانن لە بوارە جیاجیاكاندا خزمەت بە هەرێمی كوردستان بكەن هەروەك چۆن بناغەی بەڕێوەچوون و پێشكەوتنی هەر دەوڵەتێك بەستراوە بە زانست و زانیاری و لایەنی ئەكادیمی ئەو دەوڵەتەوە.





 2017-06-12
 2042