ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 21/6 ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی  زانكۆ، 29 یەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 ئەنجامدا.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی كردو هیوای خواست جەژنێكی پڕ خێرو خۆشی بێت بۆ سەر جەم موسڵمانانی كوردستان، ئەجێندای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە چەند تەوەرێك پێكهاتبوو، گرنگترینیان بریتی بوو لە تاوتوێكردنی سیمیستەری هاوینە بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆراو ئەو كەسانەی كە تائێستا تاقیكردنەوەیان پێشكەشكردوە، هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ ئەو بابەتە بەشێوەیەكی و رێكوپێك.
 
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندكاران و چۆنێتی رادەستكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان لەلایەن خوێندكارانەوە، هەروەها سەرۆكی زانكۆ جارێكی تر دووپاتیكردەوە كە دەبێت سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی پابەندی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بن كە بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان گشتاندنی پێكراوە، ئەویش بڕیاری وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینارە لەهەر خوێندكارێكی بەشە ناوخۆییەكان، هەر لەوبارەیەوە سەرۆكی زانكۆ جەختیكردەوە كە هەر خوێندكارێكی بەشە ناوخۆییەكان ئەو بڕە پارەیە نەدات نمرەی كۆتایی ساڵی پێنادرێتەوە.
 
وتیشی: ئەوە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵایەو بە نوسراوی رەسمی گشتاندنی بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان پێكراوە، بۆیە ئێمە وەك زانكۆی سلێمانی ناچاردەبین بە جێبەجێكردنی .
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی تری تایبەت بە كێشەی كۆلێژەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كراو تاوتوێی چەندین پێشنیارو راسپاردەش كرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
 




 2017-06-21
 483