تەنها لە ماوەى یەک ساڵ دا زانکۆى سلێمانى 6 پلە بەرزبۆتەوە



تەنها لە ماوەى یەک ساڵ دا زانکۆى سلێمانى 6 پلە بەرزبۆتەوە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  بە پیێ دوایین ریزبەندى زانکۆکانى عیراق،  زانکۆى سلێمانى تەنها لە ماوەى یەک ساڵ دا 6 پلە بەرزبۆتەوە و ئێستا لە سەر ئاستى عیراق لە پلەى نۆیەم دایە.

لە ریزبەندى 2017 ى زانکۆکانى عیراق دا ، زانکۆى سلێمانى لە سەر ئاستى کۆى زانکۆکانى عیراق لە رێزەندى (9) دایە و  لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش لە گرۆپى یەکەم دایە ، بەراور بە ساڵى پار (6) پلە بەرزبۆتەوە.  
رێبەرى نێودەوڵەتى خوێندنى باڵا بۆ هەڵسەنگاندن و ریزبەندیکردنى ئاستى زانکۆ و پەیمانگا باوەرپێکراوەکانی جیهان کەبه‌ (UNiRank) دەناسرێت و لە 200 وڵاتى جیهان دا و بە پیێ پەیڕه‌وى پۆلێنکارى جوگرافى نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان دەکات،  ریزبەندى خۆى بۆ ساڵى 2017 بڵاودەکاتەوە و تیایدا زانکۆى سلێمانى لە ریزى (9) یەم دایە و ئەمەش لە کاتێک دایە کە بە پیێ هەمان سیستەمى ریزبەندى (UniRanking) ساڵى پار زانکۆى سلێمانى لە ریزى (15)بوو بەمشێوەیەش تەنها لە ماوە یەک ساڵ دا 6 پلە بەرزبۆتەوە.
شایانى باسە بەپێى سیستەمى پلەبەندى رێبەرى نێودەوڵەتى خوێندنى باڵا و ریزبەندى ساڵانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، زانکۆى سلێمانى لە ریزبەندى نۆیەم دا دێت و لەسەرئاستى هەرێمى کوردستانیش لە گروپى یەکەم دایە .
 




 2017-07-06
 683