ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 2-8ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حسن حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەری سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، (32) ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 ئەنجامدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەکرد کە دوای ئەوەی داوایانکرد کە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ئەکاونتی تایبەت بەخۆیان لە گۆگڵ سکۆلەر بکەنەوە بە خۆشحاڵییەوە تا  ئێستا 600 مامۆستا لە گۆگڵ سکۆلەر توێژینەوەکانیان دابەزاندووە داواشی کرد کە هەموو مامۆستایان ئەکاوتنی تایبەت بەخۆیان بکەنەوە و توێژینەوەکانیان دابنێن چونکە ڕۆڵی  گرنگی دەبێت لە دابەزینی رانکینی زانکۆدا.

هەروەها باسی لەوەشکرد کە لە هەفتەی داهاتووەوە رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران دەردەچێت واتە لەهەفتەی داهاتوودا دەست دەکرێت بە وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەی ڕاستەوخۆ، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مامۆستا دەروون بەڕێوەبەری سەنتەری گەشپێدان و بەکارخستنی خوێندکاران بانگهێشت کرابوو باسی لە کارو چالاکییەکانی بەڕێوبەرێتییەکەیان کرد کە لەڕێگەی ئەو بەڕێوبەرێتییەوە توانراوە کار بۆ خوێندکاران بدۆزرێتەوە دوای دەرچوونیان لەزانکۆ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مامۆستا دەروون داوای لە ڕاگرەکان کرد کە هاوکاریان بن لە تۆمارکردنی ناوی ئەو خوێندکارانەی کە مەشقی هاوینەیان دەبێت و لەڕێگەی مەشقەکەوە کاریان دەست دەکەوێت چونکە ئەوەش ڕۆلێکی گرنگی دەبێت لە چوونە پێشەوەی زانکۆی سلێمانی لەریزبەندی زانکۆکاندا، باسی لەوەشکرد کە لەگەل بەرَێوبەرێتی تەکەنەلۆجیای زانیاری بەنیازی دروستکردنی ئەلومی زانکۆن تا دوای دەرچوونی خوێندکارانیش لەڕێگەی ئەو ئەلومیەوە پەیوەندیان لەگەڵ زانکۆدا بمێنێت.





 2017-08-03
 569