سەرۆکی زانکۆی سلێمانی میوانداری مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی کرد



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی میوانداری مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی کرد

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 8/9 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر  دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی میوانداری هونەرمەندی میوزیسیان مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی کرد کە یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی تیپی زانکۆی سلێمانی کە لەساڵانی حەفتاکان دامەزراوە.

لەو میوانداریەدا کەدکتۆرە ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆچایەتییەکان ئامادەبوو، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دوای بەخێرهێنانی مامۆستا ئەنوەر وتی زانکۆی سلێمانی قەرزاری جەنابتانە چونکە ئێوە لەمێژوودا ئیشی باشتان کردووەبۆ زانکۆی سلێمانی  و هونەری کوردی وتیشی ویستمان میوانداری بەڕێزت بکەین دوای ئەوەش هەندێک بابەت هەیە قسەو باسی لەسەر بکەین.
دکتۆر رەزا وتیشی لەکاتی خۆیدا زانکۆی سلێمانی تیپێکی میوزیکی  هەبوو جەنابت سەرپەرشتی ئەو تیپە بوویت بەڕاستی تیپێکی جوان بوو ئێستا خەڵک زۆر ئاشنا نییە بەو کارانەی ئەو کاتە کراون هەروەها لەڕووی کەسایەتیەکانیشەوە کەس نایان ناسێت، وتیشی  ئێمە وەکو زانکۆی سلێمانی دەمانەوێت ڕۆژێک دابنێین تەکریمی ئەو کەسانە بکەین کە جێ دەستیان دیاربووە لە تیپی زانکۆدا،لای خۆشیەوە مامۆستا ئەنوەر بەهەموو جۆرێک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاریەکی زانکۆی سلێمانی .
دواتر مامۆستا ئەنوەر باسی مێژووی دامەزراندنی تیپی زانکۆی کردو وتی ساڵ بەساڵ هەناسەی تازە ئەهاتە نێو تیپەکەو بۆ ماوەیەک کاریان لەگەڵدا دەکردین واتە ئەو کەسانەی لەو تیپە کاریان دەکرد جێگیر نەبوون ساڵ بەساڵ گۆڕانی تێدا دەبوو هە ئەوەش بوو وایکردبوو کە ئەو ناوبانگەی هەبێت ،وتیشی  ئیمە یادگاری خۆش و ناخۆشمان هەبوو هەروەها ئاستەنگیش دەهاتە ڕێمان کارمەندی عەرەبمان هەبوو لەخۆشی ئەو تیپە ئەیوت خۆزگە کورد ئەبووم ناوی خۆی  گۆڕی بۆ کوردی، لەوکاتانەدا زانکۆ بوو بە ناوەندێکی هونەری گەورە، بەڕێوبەرێتیەکی هونەری بوو سەر بە کاروباری خوێندکاران بوو.
وتیشی ئوکات سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دکتۆر کەمال خۆشناو زۆر هاوکاری تیپی زانکۆی ئەکرد دواتر باسی وردەکاریەکانی تیپی زانکۆی کرد وتیشی تیپی زانکۆ بوو بەناوێکی دیار لە مەیدانی هونەریدا کە بەشداری چەندین میهرەجانی هونەری کردووە لەسەرجەم شارەکانی عیراق و پلەیەکی باشی بەدەست هێنا وتیشی تیپی زانکۆی سلێمانی بەردەوام لەگەڕان و داهێناندا بوو کە ئێستا ناوێکە لەمێژوودا .
لە کۆتای میواندارییەکەشدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن  وتی ئەرکی سەر شانی زانکۆیە کەجەنابتان و ئەو کەسانەی ئەو کاتە خزمەتێکیان کردووە تەکریمێکی وابکرێن لەئاستی ئەو خزمەتدا بن کە بەرامبەر هونەری کوردی و زانکۆی سلێمانیتان کردووە.
 




 2017-08-09
 426