ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

ئەمڕۆ16-8ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حسن حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، (33) ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە قسەو باس لەسەر داوایەکی بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان کرا کە داوایان کردووە ناوی بەشەکەیان لەبەشی جوگرافیاوە بگۆڕێت بۆ جوگرافیاو GIS بەجۆرێک کە لەگەڵ گۆڕینی ناوەکەدا هەندێک لەمەنهەجەکانیشیان گۆڕانیان بەسەردا دێت باس لەگرنگی ئەو ناوەکرا بۆ بەشەکەو لایەنە زانستییەکانی خرانە ڕوو ئەنجوومەنی زانکۆش بڕیاریدا کە دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیار لەسەر  ئەو داوایە ئەدەن.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا باسی کاروباری خوێندکاران کرا نوێنەری خوێندکاران داوای لەئەندامانی ئەنجوومەن کرد کە هەر ڕاسپاردەیەکیان هەیە لەبارەی خوێندکارانەوە پێیان بوترێت تا ئەمانیش لەڕێی نوێنەرایەتی خوێندکارانەوە هاوکارییان بکەن.دواتر  دکتۆر چۆمان بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لەزانکۆی سلێمانی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوو بۆ چاوو روونی زیاتر لەسەر پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران باسی لەوەکرد کە ئەمساڵ بەهەردوو سیستەمی زانکۆلاین و ڕاستەوخۆ خوێندکاران وەردەگیرێن  کە سیستمی ڕاستەوخۆ بۆ هەندێک کۆلیژ ئەمساڵ تازەیە بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر باسی لەشێواز و ڕێنماییەکانی ئەو سیستەمەکرد .
وتیشی کەبەرواری 8/15 دانراوە  بۆ ناو تۆمار کردن ، بەڵام تا ئێستا کۆتا ڕۆژ دیاری نەکراوە  وتیشی تاقیکردنەوەکان لەمانگی 9 دا دانراوە هەموو پڕۆسەکەش بریتیە لەناونوسینی خوێندکارەکان.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەندا دکتۆرە شیلان بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و کلتور ئامادەبوو باسی لەسەنتەرەکەیان و کێشەو داواکارییەکانیان کرد سەرۆکی زانکۆش بەڵێنی دا کە بەپێی پێویست داواکانیان بۆ جێبەجێبکەن.
 




 2017-08-16
 844