بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی گۆڤاری زانستییەکانی زانکۆ وۆرک شۆپێک ساز دەکرێت



بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی گۆڤاری  زانستییەکانی زانکۆ وۆرک شۆپێک ساز دەکرێت

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕۆژی 20-8 لەهۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی ۆرکشۆپی (رەوشی گۆڤاری زانستی لە کوردستان- بەرزکردنەوەی ئاست و خۆ گونجاندن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان) ئەنجام دەدات.

 
بەرنامەکانی ۆرکشۆپەکە بەمشێوە دەبێت سەرەتای ۆرکشۆپەکە کە لەسەعات (10:00 تاوەکو 10:30) بەمجۆرە دەبێت
 
-وەستانی یەک خولەک بۆ گیانی پاکی سەربەرزی شەهیدان.
-وتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د. رەزا حسن).
-وتاری بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (د. یوسف گۆران) .
- وتاری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی دەرکردنی گۆڤاری زانستی لە وەزارەت (پ.د. کریم سالح).
 
کارەکانی وۆرکشۆپ:-
 
دانیشتنی یەکەم: (10:30 تاوەکو 10:50)
- پێشکەشکردنی پریزێنتەیشنی (فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان)ی وەزارەت بەناونیشانی (داتاو زانیاری لەسەر گۆڤارە زانستییەکانی کوردستان) لەلایەن بەڕێز (م. سەرتیپ خالێ- بڕیاردەری لیژنەی گۆڤاری زانستی) (10 خولەک).
- پێشکەرکردنی پریزێنتەیشنێک بەناونیشانی (رووەو گۆڤاری زانستی ئاست بەرز – Towards high quality journal) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. خالد محمد عمر- مامۆستا لە کۆلێژی زانست/ زانکۆی سلێمانی) (10 خولەک).
 
* بڕێک کۆفی (10 خولەک).
 
دانیشتنی دووەم: (11:00 تاوەکو 1:00ی نیوەڕۆ)
سەرۆکی دانیشتن (پ.ی.د رەزا حسن)، بەڕێزان بڕیاردەران (ب.گ فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان بەڕێز (د. نجدت ئاکرەیی)+ ی.ب.گ توێژینەوەو پەرەپێدان+ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان).
 
تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن دەربارەی:-
- رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی (2015)ی تایبەت بە دەرکردنی گۆڤاری زانستی لە زانکۆکان کە لە رۆژنامەی (وقائعی کوردستان) ژمارە (184) بڵاوکراوەتەوە.
- چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.؟
- دروستکردنی بیلۆگرافیای ساڵانەی گۆڤاری زانستی.
پێشنیارو راسپاردەکان.
بەشداربووانی وۆرکشۆپ:
- بەڕێز جەنابی وەزیر
-بەڕێزان راوێژکاران
- بەڕێزان: سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت (گشت سەرۆکی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم+ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی+ سەرۆکی ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان).
- بەڕێزان: سەرجەم یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ حکومییەکان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
- بەڕێزان: سەرجەم سکرتێری نووسینی گۆڤاری زانستی زانکۆ حکومییەکان.
- بەڕێزان: سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی وەزارەت.
- بەڕێزان: ئەندامانی لیژنەی دەرکردنی گۆڤاری زانستی لە دیوانی وەزارەت.
 




 2017-08-17
 439