تاقیکردنەوەی توانستی زمانی فارسی نێودەوڵەتی



تاقیکردنەوەی توانستی زمانی فارسی نێودەوڵەتی

 Kewan Omer (kewan.muhammad@univsul.edu.iq)

 سه‌نته‌ری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی بۆ یه‌كه‌م جار به‌ هاوكاری زانكۆی فیرده‌وسی شاری مەشهەدی ئێران هه‌ڵده‌سێت بە ئەنجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی فارسی نێوده‌وڵەتی كه‌ كاری پێده‌كرێت بۆكاركردن و خوێندن له‌ زانكۆكانی ولاتی ئێران.

ئه‌م بروانامه‌یه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران و هه‌ر وڵاتێکی تر كه‌ كار به زمانی فارسی بكات. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری زمان و كلتور ده‌بێت له‌ كه‌مپی نوێ ی زانكۆی سلێمانی / بینای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.


ناو تۆماركردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ تا به‌رواری 20 / 8 / 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت
تێبینی/ بۆ ناو تۆماركردن سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمان و كلتور بكه‌ن له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆ
یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌07501957372





 2017-08-18
 486