وتاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كۆنفرانسی پرسی سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت



وتاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كۆنفرانسی پرسی سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 سەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دوای بەخێر هێنان و سوپاسكردنی  مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و دۆمینیك ماس كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و ئامادەكاران و بەشداربوانی كۆنفرانسەكە، وتاری زانكۆی سلێمانی پێشكەشكردو رایگەیاند: بەناوی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە بەخێرهاتنێكی گەرم  ئاڕاستەی سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكەین كە لە خانەی زانستەفرۆڤایەتییەكانی پاریسەوە ئەركیان كێشاوە و هاتوون بۆ شاری سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بەهاوكاری كۆمەڵێك توێژەی زانكۆكان بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە كە لە ژێر ناوی (پرسی سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت) سازدەكرێت.

بەڕێزان وەك ئاشكرایە لای بەڕێزتان كە لەدونیای ئەمڕۆدا یەكێك لە ئەركەكانی زانكۆكان ئاڵوگۆڕكردن و تێكەڵكردنی بیروڕای سەرجەم ئەكادیمیان و رۆشنبیرانی دونیایە لەسەر پرسە چارەنووس سازەكان، ئەم كۆنفرانسەی ئەمڕۆش بۆ تاوتوێكردنی پرسی سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەتە لە نێوان زانكۆی سلێمانی و خانەی زانستەمرۆیەتیەكانی پاریس هەو ڵێكە بۆ تێگەیشتن لەسەر چۆنێتی هەنگاونان بۆ پرسی سەربەخۆیی بەرێگایەكی تەندروست لە جیهانی ئەمڕۆدا، چونكە لە روانگەی ئەكادیمی و زانستییەوە چەندین ساڵانە ئەم توێژەرانە كە لە چەندین وڵاتی جیا توێژینەوەیان لەسەر ئەم بابەتە كردوە .

 وتیشی: ئەمڕۆ ئەم توێژەرە بەڕێزانە لەدوو پانێلدا باسی ئەزموونی بنیادنان یان دان پێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین بۆ ئێمە دەكەن، هەروەها بەراوردی نێوان جوڵانەوەی سەربەخۆیی كوردو تامیل لە نێو سیستمی لیبرالی جیهانیدا بۆ ئێمە باس دەكەن، ئەمڕۆ گوێبیستی جیهادو ململانێی نەتەوەیی لە كشمیر  دەبین، شێوازكانی بنیادنانی دەوڵەت و رەنگدانەوەی لە ووڵاتی سۆدان باسدەكرێ، ئەمە جگە لەوەی باسكردنی بنەما ئابورییەكانی بەدەوڵەت بوونی هەرێمی كوردستان، چەندین بابەتی گرنگی تر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئامادەبوانی خۆشەویست، هیودارم ئێوەی بەڕێزیش بە سەرەنج و راو پێشنیارە جوانەكانتان ئەم بابەتە  دەوڵەمەندتر بكەن و هەموومان پێكەوە بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەین.

 لەكۆتایشدا دەمەوێت زۆر سوپاسی دكتۆر عادل باخەوان بكەم بۆ سازدانی ئەم كارە هاوبەشە، دووبارە هەموولایەك زۆر بەخێربێن سوپاستان دەكەین...

 





 2017-09-07
 1133