لە پانێڵی دووەمی كۆنفرانسی پرسی "سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت" چەندین توێژینەوەی گرنگ پێشكەشكران



لە پانێڵی دووەمی كۆنفرانسی پرسی "سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت" چەندین توێژینەوەی گرنگ پێشكەشكران

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7-9-2017، پانێڵی دووەمی كۆنفرانسی (پرسی سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەت) لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لەنێو كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

پانێڵی دووەمی كۆنفرانسەكە بە سەرپەشتی دكتۆر ژان –لیوك راسین ، قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە كۆمەڵایەتییەكان، پاریس بەڕێوەچوو، كە ناوبراو خۆی یەكێك بوو لە بەشداربوانی پانێڵی یەكەمی كۆنفرانس كە لە توێژینەوەك لەسەر "بزووتنەوەی جوداخوازی: جیهادو ململانێی نەتەوەیی: دۆزی كشمیر بەشداربووبوو.
سەرەتا لەم پانێڵەدا گزافییە گویگنارد، مامۆستا لە زانكۆی سۆربۆن لە فەرەنسا باسی لە بابەتی " دانپێدانان بە دەوڵەت یان بنیادنانی دەوڵەت: ئەو وانانەی لە دۆز فەڵەستینەوە فێربووین" كرد، كە توێژەر بەوردی باسی بنەما سەرەكییەكانی بوون بەدەوڵەت و دانپێدانانی كرد .
دواتر دكتۆر نیكۆلا ئەشرەف شاڵی  لە زانكۆی چەرموو- هەرێمی كوردستان، باسی " سیستمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان" كرد، كە تێیدا ئاماژەی بەوەدا كە چۆن سیستمی سیاسی رۆڵی سەرەكی و گرنگ دەگێڕێت لە جێگیركردنی بنەما سەرەكییەكانی بنیادنانی دەوڵەت و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی.
پاشان دكتۆر ایشواریا راجیپ سریسكاندا، توێژەری سەربەخۆ  باسی "جوڵانەوەی سەربەخۆیی كوردو تامیلی كرد لە نێو سیستمی لیبراڵی جیهانیدا بە رابەری رۆژئاوا" كرد.
هەروەها د. ئینەس حسن، زانكۆی لیستەر، شانشینی یەكگرتوو، باسی لە "دیاسپۆرای كورد لە فەرەنساو شانشینی یەكگرتوو : جەتكردنەوە لە لە ناسنامە"
لە كۆتاییدا لەلایەن بەهمەن تاهیر نەریمان ، پلاتفۆرمی دابڕان، هەرێمی كوردستان باسی لە " بەهاكان لە سیستمی پەروەردەی هەرێمی كوردستاندا".
لەكۆتایی كۆنفرانسەكەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ وتەی كۆتایی كۆنفرانسەكەی پێشكەشكردو رایگەیاند: كە هیوادارین هەمووان سودیان لە بابەتەكانی ئەم كۆنفرانسە وەرگرتبێت، وتیشی: بابەتەكە بابەتێكی تەواو ئەكادیمییە، هەروەها وتی: ئەم كۆنفرانسە هەر لە ساڵی پارەوە بڕیاری لێدرا كە دەبێت ئەنجامبدرێت .
 لە كۆتایشدا وتی: زۆر سوپاسی د. عادل باخەوان دەكەم بۆ ئەم كۆنفرانسە، كە بەڕێزیان خۆی سەرپەرشتیارو رێكخەرو ئامادەكاری كۆنفرانسەكە بووە، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە سوپاسی دەكەین و هەمان كات سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە هاوكاربوون لە سەرخستنی كۆنفرانسەكە.
 
 

 





 2017-09-07
 1842