شاندێکی کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی پزیشکی کرماشان و زانکۆی پزیشکی تاران دەكەن



شاندێکی کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی پزیشکی کرماشان و زانکۆی پزیشکی تاران دەكەن

 shna.amin@univsul.edu.iq

لە دوو سەردانی جیاوازدا، شاندێکی کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی سەردانی هەریەک لە زانکۆی کرماشانی پزیشکی و زانکۆی تارانی پزیشکییان کرد بە مەبەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی و تاووتوێكردنی ڕێککەوتننامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان  زانكۆی سلێمانی هەردوو زانكۆی ناوبراودا.

 شاندەکەی زانكۆی سلێمانی  بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەتییە کەریم محەمەد ڕاگری کۆلێجی پەرستاری و بە یاوەری هەریەك لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محەمەد ڕەشید ئەمین، مامۆستا لانە محەمەد نووری و مامۆستا عومەر حسێن شەریف مامۆستا لە کۆلێجی پەرستاری پێكهاتبوون و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کرماشانی پزیشکی پڕۆفیسۆر د.حسێن کەریم و یاریدەدەرانی كۆبونەوە، لەمیانی کۆبوونەوەیەكدا چەندین ڕێکەوتننامە و لێکتێگەیشتن تاووتۆی کران، پاشانیش بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆکی سکوڵی پەرستاری، مامانی و دەروونی زانکۆی پزیشکی کرماشان چەندین کۆبوونەوە و سیمیناریان ڕێکخست بۆ شاندی ناوبرا لەگەڵ  ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ هەریەك لە نەخۆشخانە و تاقیگە و هۆڵەکانی وانەووتنەوە.

 جێی باسە ئەم سەردانە لە كاتێكدا بوو وە هاوکاتیشە لەگەڵ کردنەوەی بەشی مامانی لە زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی هەردوو زانکۆی کرماشان و زانكۆی تارانی پزیشكی و ناردنی خوێندکارانی قۆناغی سێی كۆلێجی پەرستیاری زانكۆی سلێمانی بۆ خولی هاوینە لەزانکۆی کرماشانی پزیشکی و ناردنی خۆێندکاری دکتۆرا بۆ بینینی خولی زانستی لە زانکۆی تارانی پزیشکی.

پاشانیش شاندەكەی كۆلێجی پەرستیاری زانكۆی سلێمانی  سەردانی زانکۆی پزیشکی تارانیان کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر د.محەمەد چراغی سەرۆکی سکووڵ و یاریدەدەری پڕۆفیسۆر د.عەلی ڕەزا نیکبەخت پێشوازییان لێكرا و پاش بە خێرهاتنیان چەندین كۆبونەوەی گرنگیان ئەنجامدا، پاشان سەردانی زۆرێک لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتمەندەکانی بواری تەندروستیشیان کرد وچەند کۆبوونەوەیەكيشيان  لەگەڵ لێپرسراوانی نەخۆشخانە و سەنتەرەکان ئەنجامدا، جێی ئاماژەپێدانیشە زانکۆی تارانی پزیشکی زنجیرە سیمینارێكیان لە ناوکەمپی زانكۆدا ئەنجامدا و پاشانیش سیمینارێک لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەتییە محەمەد کەریم ڕاگری کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی پێشكەشكرا و دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەسەر بابەتەكە دەرگای پرسیار و ڕاگۆڕینەوە کرایەوە.

لە كۆتا ڕۆژی سەردانەكەیاندا شاندەکەی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پزیشکی تاران پڕۆفیسۆر دکتۆر هادیان و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر دکتۆر خێرادمەند کۆبوونەوە و چەند ڕێککەوتننامەیەکیش تاووتوێی کرا.





 2017-09-11
 286