زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال مەراسیمێكی ماتەمینی سازكرد



زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال مەراسیمێكی ماتەمینی سازكرد

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك  مام جه‌لال رابه‌ری كوردایه‌تی و سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، زانكۆی سلێمانی  پرسه‌ی راگه‌یاندو ئاڵای كوردستان و عیراقی هێنایە‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 4-10-2017، وەك وەفایەك بۆ ژیاتر لە نێو سەدە لە خەبات و  تیكۆشانی سەرۆك مام جه‌لال رابه‌ری كوردایه‌تی و سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، زانكۆی سلێمانی مەراسیمێكی ماتەمینی سازكرد ، لەو مەراسیمەدا دەقیقەك بۆ گیانی پاكی مام جەلال بەبێ دەنگی وەستان پاشان ئاڵای كوردستان و عیراق هێنرایه‌ خواره‌وه‌.

 





 2017-10-04
 2332