زانكۆی سلێمانی بۆ یادی چله‌ی كه‌ریم زه‌ند ڕێوڕه‌سمێك ڕێكده‌خات



زانكۆی سلێمانی بۆ یادی چله‌ی كه‌ریم زه‌ند ڕێوڕه‌سمێك ڕێكده‌خات

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 زانكۆی سلێمانی بۆ یادی چلەی كۆچى دواى مێژووناس و گەڕیدە وجوگرافيناس مامۆستا (کەریم زه ند) ڕۆژی پێنجشەممە 9-11-2017 كاتژێر 2ی پاشنیوەڕۆلە ھۆڵی ڕاپەڕین- کەمپی ناوشار رێورەسمێك رێكدەخات. مێژووناس و گەریدەی ناوداری گەلەكەمان مامۆستا كەریم زەند ساڵی 1925 لەگه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی سلێمانی لەدایك بووە خاوەنی دەیان. بەرهەمی ناوازەیە لە بوارەكان. مێژوو و جوگرافیا و. كەلتوری كوردستان زیاتر لە 40 بەرهەمی نووسین و وه‌رگێڕان و دەستنووسە كە پانزه‌ چاپكراوی هه‌یه‌، له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا پتر له‌ 600 زنجیره‌ ووتاری بڵاوكراوه‌ی هه‌یه به‌ عه‌ره‌بی و كوردی. ده‌سته‌ی گۆڤاری ڕۆژی نوێ و نووسه‌ری كورد بووه‌، له‌ 1958 جوگرافیای كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه‌، جێگری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بووه‌ بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ساڵ ، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 10-10-2017 لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 93ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 





 2017-11-03
 524