بڕیار لەسەر پێدانی نمرە و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن درا



بڕیار لەسەر پێدانی نمرە و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن درا

 shna.amin@univsul.edu.iq

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ2017/11/5 ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ، كۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکارە وەنەرگیراوەکان و ئەو خوێندكارانەی پێویستیان بە نمرەیە بۆ دەرچوون  لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ ئەنجامدا.

 لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا دكتۆر ڕەزا حەسەن سوپاسی ئامادەبوونی كردن و، بڕیاریاندا لە پێناو پێشخستنی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانیدا کاردەکرێت لەسەر پێدانی نمرەی کەسی بە جۆرێک بڕیاری کۆتاش لای  ئەنجومەنی کۆلێجەکان دەبێت ئەویش لەبەر رۆشنایی و لەبەر چاوگرتنی ڕێنماییەکانی وەزارەت 

جێی باسە بە پێی نوسراوێك كە ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكان و كراوە سەبارەت بە  پێدانی نمرەی بڕیاری ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا بە پێداچونەوە بە ئەنجامەكان بە پێی ئاڕاستەی تەوجیهاتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم ڕوانگەیەوە بە پێی ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەكان و بە پێی ئەو دەسەڵاتەی كە بە ئەنجومەنی زانكۆ و كۆلێجەكان دراوە دەتوانن مامەڵە لەسەر پێدانی نمرەی دەرچوون بكەن.

 

هەر لەو کۆبونەوەیەشدا جەخت لەسەر بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن کرایەوە لەسەرجەم سکوڵ و کۆلیجەکاندا و، تێیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کرد لە پای دڵسۆزیان بۆ بواری زانست و بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن دەوامی ئاسایی خۆیان بەجێدەگەیەنن و رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن بە هیچ شێوەیەک بایکۆت ناکرێت و خوێندن بەردەوام دەبێت لە زانکۆی سلێمانیدا.





 2017-11-05
 537