ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوویەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوویەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ11/15 ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ شەشەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ بەست .

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە كارووباری خوێندكاران دەست پێكرا و باس لەدابینكردنی بەشە ناوخۆیی كرا بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم باس لەوەشكرا كە هەر خوێندكارێك بە نەقڵ یان بە پرالێڵ یان خوێندنی ئێواران یان بە میوانداری بێتە زانكۆی سلێمانی بەشە ناوخۆییان پێنادرێت باس لەوەشكرا كە ئەمساڵ لەچاو ساڵان بەشە ناوخۆییەكانیان كەمی كردووە، بەڵام هەوڵ دەدەن بەپێی توانا شوێن بۆ خوێندكاران دابین بكەن.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لەهاتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كراو داواكرا كە بەشێوازێكی جوان پێشوازییان لێبكرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.





 2017-11-15
 390