زانكۆی سلێمانی 84 نەمامی زەیتون بۆ رۆحی بەرزە فڕی سەرۆك مام جەلال دەنێژێت



زانكۆی سلێمانی 84 نەمامی زەیتون بۆ رۆحی بەرزە فڕی سەرۆك مام جەلال دەنێژێت

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 28-11-2017، لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامامی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و مەڵبەندی رێكخستنی یەكی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمام ناشتن بۆ رۆحی پاكی سمبولی كوردایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاوەدانی سەرۆك مام جەلال لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێورەسمەكەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەو بۆنەیەوە وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە وەك زانكۆی سلێمانی بۆ رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال هەڵمەتێكی نەمام ناشتن لە ناوزانكۆ ئەنجامدەدەین كە تێیدا 84 نەمام لە باخچەی زانكۆ دەنێژین، ئەمەش وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی سەركردەی ماندونەناس و سمبولی كوردایەتی و پێكەوە ژیان و ئاشتی سەرۆك مام جەلال-ە.
 راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال  هەمیشە پشتیوان و پشتگیری زانكۆی سلێمانی بووە، وەك ناوندێكی زانستی و مەعریفی، وتیشی: سەركردە مەزنە وەك هەر چۆن لەسەرەتاوە دامەزرێنەری زانكۆی سلێمانی بووە، هەمیشەش پشتگیری گەشەكردنی زانست و مەعریفە بووەو بەردەوام هاوكاری بواری زانست و زانكۆی كردوە، بۆیە ئێمەش لەم مەراسیمەدا وەك رێزو وەفایەك بۆ قوربانیدان و خەباتی ئەو سەرەكردەیە 84 نەمام لەناو باخچەی زانكۆ دەنێژین كە گوزارشتە لە تەمەنی پڕ هەوڵ و خەباتی بێ وچانی ئەو سەركردە گەورەیەی كورد بۆ نەتەوەكەی .
 
 




 2017-11-28
 217