خولی مام 32 هەمین خولی دەرچوانی زانكۆی سلێمانییە ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



خولی مام 32 هەمین خولی دەرچوانی زانكۆی سلێمانییە ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  ئەمڕۆ12/6ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ هەشتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ بەست .

لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر خرانە بەر باس و گفتوگۆ گرنگترینیان بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خوێندنی ساڵی 2016-2017 یە كە وا بڕیارە لەڕۆژانی 9-10 /12 بەپێنج وەجبە بەڕێوە بچێت، باسیش لەوە كرا كە ئەو ئاهەنگە تایبەتە بەخوێندكارانی دەرچوو بەهیچ جۆرێك خوێندكار بۆی نییە میوان یان كەسوكاری بێنێت.

هەروەها باس لەوەش كرا كە ئاهەنگی دەرچوونی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ ماڵئاوایی كردنی رابەرو سمبوولی گەلی كورد سەرۆك مام جەلال هەربۆیە زانكۆی سلێمانی بۆ  رێزگرتنێك لە رۆحی بەرزە فڕی سەرۆك مام جەلال و وەك یەكەم دامەزرێنەری زانكۆی سلێمانی ئەم خولە ناو دەنێن خولی مام.





 2017-12-06
 261