سی و دووهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو



سی و دووهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 9-12 بە ئامادەبووونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆو پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانی کوردستان، سی و دوو هەمین خولی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرەتای مەراسیمەکە لەگەڵ مارشی (ئەی رەقیب)دا ئامادەبووان چەند خولەکێک بەبێدەنگی وەستان پاشان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن لە وتەیەکدا وتی خولی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندکاران هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی هەڤاڵ مام جەلال کە یەکەمین دامەزرێنەری زانکۆی سلێمانی لە کوردستان و لەساڵی 1991یش بۆ جاری دووەم بە هەوڵی سەرۆک مام جەلال زانکۆی سلێمانی دامەزرایەوە، ئێمەش بۆ بەرز راگرتنی رۆحی مامی گەورەمان خولی سی و دوو هەمینی دەرچووانی زانکۆی سلێمانیمان ناونا خولی مام باسی لەوەش کرد کە بەڵێن دەدەن درێژە پێدەری رێبازکەی مام بن بۆ پێشخستنی کۆمەڵی کوردواری لەرێگەی زانست و زانیارییەوەو هیوای سەرکەوتنیشی بۆٍ خوێندکارانی دەرچوو خواست و ئومێدی خواست بەو زانست و زانیارییەی فێری بوون خزمەت بە خۆیان و کەسوکاریان و کوردستان بکەن، ئاشکرای کرد سەرەڕای قەیرانەکان زانکۆی سلێمانی پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە بەپێی دوایین ریزبەندی دەزگا باوڕپێکراوەکانی جیهان بۆ ریزبەندی زانکۆکان کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2015 چواردە هەزار زانکۆی لە پێشەوە بووە، لە ساڵی 2016 دابەزیوە بۆ یانزە هەزارو لە ساڵی 2017 بووە بە شەش هەزار، دواتر وتاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەلایەن شاکر شێرزاد خوێندرایەوە کە تێیدا وتی پیرۆزبایی لە دەرچووان دەکەین و خۆمان بە شەرەف مەند دەزانین کە بەشداری یەکێک لە رۆژە خۆشەکانی ژیانتان بین و بەیەکەوە هەنگاو بنیین بۆ وێستگەیەکی نوێی ژیان کە تیایدا بەپەرۆشەوە ئەوەی لەم کانیاوی زانستەی زانکۆی سلێمانی هەڵمان هێنجاوە بەکرداری بیخەینە خزمەتی گەل و نیشتیمان، هەروەها وتیشی ئەمساڵ ساڵێکی خەمناک و تاریکە لە مێژووی گەلەکەمان کە تیایدا سەرکردەو رابەرێکی گەورەمان لەدەستدا، بەڵام جێگای شانازییە کە زانکۆی سلێمانی پۆلێک خوێندکاری چرا ئاسا بەڕِێ دەکات بۆ خزمەت و هەریەک هەڵگری پەیام و خەمی ئەو سەرکردەیەن و درێژە پێدەری رێگاکەین و جێی باسە لە خولی سی و دوو هەمینی مام پێنج هەزارو پێنج سەدو پەنجا دوو خوێندکار لەماوەی دوو رۆژدا بڕوانامەی دەرچوونیان پێدەدرێت.

 




 2017-12-09
 437