ئەلێکسا : ماڵپەڕى زانکۆى سلێمانى باشترینە



ئەلێکسا : ماڵپەڕى زانکۆى سلێمانى باشترینە

 press@univsul.edu.iq

ئەلێکسا : ماڵپەڕى زانکۆى سلێمانى باشترینە
وێب سایتى فەرمى زانکۆى سلێمانى یەکەمى رێزبەندی ئەلێکسایە لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان
بە پیێ ئامار و داتاکانى ئەلێکسا بۆ هەڵسەنگاندن و رێزبەندکردنى ماڵپەرەکانى ئینتەرنێت ،زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە رێزبەندى یەکەم دایە.
لە بەدواداچونێکى هۆبەى  ڕاگەیاندنى زانکۆى سلێمانى دا،  سەبارەت بە ئاستى پێگەى ئەلێکترۆنى زانکۆى سلێمانى بەراورد بە زانکۆ و پەیمانگا ودامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستاندا ، ماڵپەڕى فەرمى زانکۆى سلێمانى(univsul.edu.iq) لە ریزبەندى (ئەلێکسا ئینتەرنێت) دا پلەى یەکەمى بەدەست هێناوە و بە باشترین ماڵپەڕى زانکۆکانى کوردستان دادەنرێت لە ڕووى رێژەى سەردانکردنەوە. بەپێى نوێترین ئامارى (ئەلێکسا) بۆ ریزبەندکردنى  باشترین ماڵپەرەکانى ئینتەرنێت، کە ماوەیەى دەست نیشانکراوە بۆ وەرگرتنى داتاى ترافیکى  سایتەکان لە نێوان کۆتا رۆژەکانى ساڵى 2017   و سەرەتایى ساڵى 2018 ە، پێگەى زانکۆى سلێمانى لە پلەى یەکەم دایە و پێشەنگى گشت زانکۆکانى کوردستانە.
لەمبارەیەوە، فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى   زانکۆى سلێمانى رایگەیاند: لە رێزبەندى ئەلێکسا دا زانکۆى سلێمانى نەک تەنها لە پلەى یەکەم دایە، بەڵکو  بە سەدان پلەش لە پێش  زانکۆکانى ترى کوردستان  دایە.   پێشتریش زانکۆى زاخۆ بۆ زانینى ئاستى وێب سایتەکەى، لە ریێ سەنتەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى زانکۆکەیانەوە رایگەیاندبوو کە زانکۆى زاخۆ لە ریزبەندى دووەمى زانکۆکانى کوردستان دایە و زانکۆى دهۆک لە ریزبەندى سێیەم دا دێت.

سامپڵى وەرگیراو
سامپڵى یەکەم : کۆتا رۆژەکانى ساڵى 2017
سامپلەکان لە دوو رۆژى جیاواز وەرگیراون، یەکەمیان لە کۆتا رۆژى مانگى 12 ساڵى پار واتە لە 30 لەسەر 31122017  هەروەها سەرەتایى ساڵى نوێ لە  رۆژى 312018 ، ڕانکینى زانکۆکانى کوردستان بە پیێ پێوەرەکانى ئەلێکسا بەمشێوەیە:


uoz.edu.krd__خشتەى ریزبەندى زانکۆکانى کوردستان لە کۆتاى رۆژانى 2017 کە لەلایەن ماڵپەرى زانکۆى زاخۆە بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوە 

بە پیێ ئەم ریزبەندییە کە پێشتریش لەلایەن زانکۆى زاخۆ بڵاوکراوەتەوە زانکۆى سلێمانى لە پلەى یەکەم دایە  کە 300 پلە لە پێش سەرجەم زانکۆکانى کوردستاندایە ، زانکۆى زاخۆ لە پلە دووم دا دێت  و زانکۆى دهۆک لە پلەى سێیەم و هەولێرى پزیشکى لە پلەى چوارەم دا دێت.
 

سامپڵى دووەم
سەرەتایى ساڵى 2018
ئەو ماوەیەى کە دەست نیشانکراوە بۆ وەگرتنى سەمپلى ترافکیى وێب سایتەکان ، سەرەتایى دەست پێکردنى پێشووى سەرى ساڵە واتە لە 30/12/2017 و چەند رۆژێک دواتر لە سەرەتایى ساڵى نوێ کە  پرۆسەى خوێندن  راوەستاوە و بۆیە ژمارەیەک کەم لە خوێندکاران و مامۆستایان سەردانى وێب سایتەکەیان کردووە، بە واتایەکى تر ئەگەر داتای سەردانى ماڵپەرەکە لە ماوەى دەوامى ئاسایى دا وەربگیرایە رێژەکە بەرزتر دەبێت ، لە ریزبەندى دووەم کە رێژەى سەردانکەرى لە رۆژى 312018 وەرگیراوە ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

 

https://www.alexa.com/siteinfo خشتەى ریزبەندى زانکۆکانى کوردستان لە سەرەتا ساڵى نوێى 2018 ، سەرچاو:

هەروەک لە خشتەکەدا دیارە ریزبەندییەکە پشت بە دوایین داتاکانى رۆژى 312018 دەبەستێت ، بە هەمان شێوەى خشتەى پێشوو زانکۆى سلێمانى هەر لە پلەى یەکەم دا ماوەتەەوە و بە 300 پلە لە پێش زانکۆکانى ترى کوردستان دایە. لێرەدا پێویستە ئەوەش بوترێت کە ریزبەندییەکە پشت بە چالاکى و رێژەى سەردانکەرانى وێب سایتەکان دیاریدەکرێت ،بۆیە بەردەوام گۆانکاری لە ئاستى ماڵپەرەکان دا دەکرێت ئەگەر تێبینى بکرێت لە خشتە دووەم دا زانکۆى سەڵاحەددین لە رێزبەندى چوارەم دایە  لە جیێ  زانکۆى هەولێرى پزیشکى کە لەخشتەى پێشوودا لە پلەى چوارەدایە

وێب سایتى فەرمى زانکۆى سلێمانى بە هەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى خزمەتگوزاری پێشکەش بە خوێَندکاران دەکات و لەماوەیەکى نزیک دا بە زمانى عەرەبیش دەکەوێتە کار. جگە لە ئەلێکسا و لە تەواوى ریزبەندى و هەلسەنگاندنەکانى ترى وێبوومەتریک دا زانکۆى سلێمانى پێشەنگە و بەردەوام پێگەى لە نێو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
شایانى باسە ، (Alexa Internet) کومپانیایەکى نێودەوڵەتى کە بنکەى سەرەکى لە کالیفورنیایە و خزمەتگوزارییەکان ئامار و رێزبەندى ماڵپەرەکانى ئینتەرنێت  بەسیستەمى (webMetrics) پێشکەش دەکات ، ساڵى 1996 وەک کۆمپانیایەکى سەربەخۆ دامەزرا بەڵام ئێستا سەر بە کومپانیاى (ئەمازۆن)ە و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە 30 ملیۆن وێب سایت دەکات . (ئەلێکسا ئینتەرنێت ) لەرێى تووڵبارەکانى داتا و زانیارى لەبارەى کردنەوەى ماڵپەرەکانى لە براوزەکانى (Internet Explorer) ، (Firefox) و (google Chrome) کۆدەکاتەوە و دەنێردرێن  بۆ ئەلێکسا  ، هەروەها ئەلێکسا بە سیستەمى ( Certified statistics ) یش کار دەکات کە خزمەتگوزارییەکى پرۆفیشیناڵە و خاوەن ماڵپەڕەکان دەتوانن حسابى تایبەت بە ماڵپەرەکانیان بکەنەوە و بە وردى چاودێرى چالاکى  و رێژەى سەردانکەران بکەن

Alexa Traffic Metric Samples

 

.





 2018-01-05
 1025