ترامپ و کورد



ترامپ و کورد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە مەیدانی جوگرافی و سیاسی و ئابووری و ئایینی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و تەکنەلۆژیا ماوەیەکى بەرفراوانى گرتووە واى لێهاتوە بێ هه‌ڵوێست بوون بەرامبەر واتاى خۆدزینەوەیە لە ڕاستی بۆ ئاگادار بوون لە سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکا پێویستە هەندێک بگەڕێنەوە بۆ مێژووى نزیکی ئەم زلهێزەی جیهان . سەرکردەکانی ئەمریکا بەردەوام لە هەل گەڕاون بۆ ئەوەی هەزموونی وڵاتەکەیان بەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی بسەپێنن، لە ڕاستیدا ئەمریکا لە پاش جەنگى جیهانی دووەم توانی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە جیهاندا بپارێزێت ، بەم سیاسەتە توانییان هەژموونی خۆیان بە سەر جیهاندا بسەپێنن وزۆربەی ڕووداوەکانی جیهان بە شێوەیەک ئاڕاستە بکەن کە پێچەوانە نەبێت لەگەڵ سیاسەت و بەرژەوەندیەکانیاندا، لەڕاستیدا ئەمریکا سیاسەت و ستراتیجی جێگیری هەیە لە سیاسەتی دەرەوەی خۆی چونکە ئەمریکا ناتوانێت بە گورینى سەرۆک بۆ ماوەی چوار ساڵ یان هەشت ساڵ سیاسەتى خۆی بگورێت ، چونکە خاوەنی کۆمەڵێک دەزگاى گرنگى هەیە کە لە پشتی پەردەوە حوکمی جیهان دەکات ، ئەگەر ئێمە پێمان وابێت تیمى سەرۆکى ئەمریکا وخودی سەرۆک ناتوانن هەموو سیاسەت و ستراتیژیەتی ئەمریکا بگۆرێ چونکە ئەمە ئەمریکایە کە خاوەن سیستم و بەرنامە و ستراتیژیەتى تایبەتى خۆیەتى ، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەی کە سەرۆکى ئەمریکا گرنگی دەدەن بە کێشەى کورد لە چوارچێوە گشتیەکانیدا ، بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە تیمى ترامپ هەموو وردەکارییەکانى کێشەى کورد نازانن ، چونکە کورد خۆی دابەش بووە  لەنێو خۆیدا ، جگە لە دابەش بوونیان بەسەر وڵاتانی ناوچەکە ، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ترامپ هەمان سیاسەتی ئۆباما پیادە دەکات بەرازی کردنی هەموو لایەنەکان بۆ ئیدارەدانى کێشەکان هەر جارێک بەلایەکەوە ئەویش دەمێک پشتگیرى شیعەکان دەکات بە ئێرانیشەوە یان سوننەیەکان بە سعودیە و تورکیا و نەک چارەسەرکردنی کێشەکان . ئەوەی چاوەروان دەکرێت لە ئیدارەی ترامپ بەرامبەر بە رۆژهەڵات بەگشتی و کورد بەتایبەتی ئەوەیە کە ئیدارەی ترامپ وەک سیاسەتی کۆمارییەکان ئاستی بەرهەم هێنانی لەبواری سەربازی زیاد بکات و پشت بە هێزی خۆی و ناتو دەبەستێت نەک هێزە لۆکاڵیەکانى ناوچەگە گومان لەوەدا نیە کە ئەمریکا گرنگى زیاتر بە تورکیا و سعودیە وعیراق دەدات وەک ئەوەی بە کوردی بدات ، هاوکات پێویستی بە کورد هەیە بۆ ململانیەکانى ناوچەکە ، دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت ئەمریکا پێش هەموو شتێک بەرژەوەندیەکانی خۆی دەپارێزێت ، هەرچەندە ئێمەی کورد پێمان وایە کە لەگەڵ کۆمارییەکان شانسمان باشترە لە دیموکراتەکان .

 
                                                                                               پ.ى.د.ئاراس فریق زینه‌ل 
                                                                                                   ى.سەرۆکى زانکۆ                          
 
 




 2018-01-07
 1068