وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆی سلێمانی



وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆی سلێمانی

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

گۆشەی ئەمریكی لەزانكۆی سلێمانی بە هاوكاری رێكخراوی (IREX)ی ئەمریكی وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی سازدەكات.

گۆشەی ئەمریكی لە زانكۆی سلێمانی  بە هاوكاری رێكخراوی (IREX)ی ئەمریكی لە رۆژی چوار شەممە 10-1-2018، كاتژمێر 1:30 وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتی سازدەكات، ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن بەشداربن دەتوانن ئەم فۆڕمەی خوارە  پڕبكەنەوە.
 شوێن: گۆشەی ئەمریكی ناو بینای كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی، ناو كەمپی نوێی زانكۆ
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداربوون كلیك لێرە بكە:
ناوەڕۆكی ۆرك شۆپەكە گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر بەهێزكردنی ژینگەی كاركردن، كە تێیدا بەشداربوان گفتوگۆ دەكەن لەسەر سیاسەتەكانی پشتگیركردنی كاری تایبەت و سەربەخۆ و هاندانی تاك بۆ دامەزراندن و ئیدارەدانی كاری سەربەخۆ.
 وۆرك شۆپە نێودەوڵەتییەكە بۆ سەرجەم مامۆستایان و سەرۆكی زانكۆكان و رێكخراوە ناحكومەییەكانە.
 




 2018-01-09
 922