ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 24-1-2018، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ (11)ەیەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی زانكۆ ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆ سوپاسی ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستایانی كرد كە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە سەردانیان كردووە یان بە تەلەفۆن هەوڵیان پرسیوە، لای خۆشیانەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ هیوای تەندروستییەكی باشیان بۆ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خواست.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا چەندین تەوەرو باس گفتوگۆیانی لەبارەوە كراو  باس لەوە كرا كە ئەمسال بودجەی زانكۆ كەمی كردووە لەچاو ساڵانی پێشوتر هەربۆیە نەسریەی كۆلێجەكانیش  كەمدەكاتەوە ،لەبەشێكی تریش باس لەوەكرا كە كرێی وانە بێژی زۆربووە لەسەر زانكۆی سلێمانی ، سەرۆكی زانكۆش داوایكرد كە ئەو مامۆستایانەی ماڵیان لەناوشاری سلێمانییە نابێت بەشێوەی زائیر كرێی وانە بێژییەكەیان بۆ سەرف بكرێت تا ئەو بار گرانییە لەسەر كرێی وانەبێژی كەمبكرێتەوە.





 2018-01-24
 889