زانكۆی سلێمانی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین دەكات



زانكۆی سلێمانی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 28-1-2018، بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆ، گردبوونەوەیەك بۆ پشتگیركردن لە بەرخۆدانی عەفرین بەرێوەچوو.

 لەو گردبوونەوەیەدا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدان و بریندارانی عەفرین، تەئكدیشیان كردوە كە ئەوان لە باشوری كوردستان بەهەموو شێوەیەك داگیركاری و پەلاماردانی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن دوژمنانەوە، ریسواو ئیدانە دەكەن و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  دەكەن كە سنوورێك بۆ لە شكركێشی سوپای توركیا بۆسەر شارە دابنێن.
ئاماژەشیان بەوەدا، كە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین دەكەن، جەتیشدەكەنەوە كە عەفرین ناكەوێ و سەردەكەوێ.
 
 
 




 2018-01-28
 564