سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە مامۆستا جەمال عەبدول كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە مامۆستا جەمال عەبدول كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 30-1-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە مامۆستا جەمال عەبدول كە سایەتی دیارو رۆشنبیرو مامۆستای دێرین و بە ئەزموونی  شاری سلێمانی و مامۆستا حسێن محمد عزیز مامۆستای خانەنشین لە كۆلێجی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی كرد.

سەرۆكی زانكۆی سڵێمانی بە گەرمی بەخێرهاتنی مامۆستا جەمال عەبدول  و مامۆستا حسێن كردو لەو دیدارەدا باس لە پڕۆژەیەكی بەڕێزیان كرا كە پیشكەش بە زانكۆی كردوە، هەروەها باس لە پرۆژەی یادكردنەوەی 50 ساڵەی زانكۆی سلێمانی كرا كە بڕیار وایە لەمساڵدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش زانكۆی سلێمانی هەر لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ ئەو یادە دەكات، ئەویش بە كۆكردنەوەی دیكۆمێنتەكان لەسەرەتای دروستكردنی زانكۆوە تاكو ئێستا.
 هەر لەو دیدارەدا مامۆستا جەمال عەبدول بە وردی باسی لەو پرۆژەیەی خۆی كردو سەرۆكی زانكۆش خۆشحاڵی خۆی بە پرۆژەكەی بەڕێزیان دەربڕی .
هەروەها باس لە كۆكردنەوەی دیكۆمێنت و وێنەو ئەونوسراو و كتێبانە كرا كە لەسەر زانكۆی سلێمانی هەن، كە كار بكرێت بۆ كۆكردنەوەی و ئەرشیفكردنیان و هەمان كات لەكاتی یادی 50 ساڵەی زانكۆشدا سودی لێوەربيگرێت كە بڕیارە  ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.




 2018-01-30
 1114