پشتگیری بەرخۆدانی عەفرین لە ئێوارە كۆڕێكی ئەكادیمیدا



پشتگیری بەرخۆدانی عەفرین لە ئێوارە كۆڕێكی ئەكادیمیدا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 30-1-2018، لەمیانی ئەو زنجیرە چالاكییانە بۆ پشتگیریكردن لە عەفرین ئەنجامدەدرێت، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆو رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان، كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان، لە هۆڵی تەلاری خێزانی  كۆڕێكی ئەكادیمی بۆ پشتگیریكردن لە بەرخۆدانی عەفرین سازكرد.

سەرەتا وتەی كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستان لەلان د. ئازاد حەمە خوێندرایەوەو دواتر لەلایەن د. سەربەست نەبی رەهەندەكانی جیۆسیاسی عەفرین باسكرا، كە تێیدا باس لە مێژوو و جوگرافیای شاری عەفرین  كرا، هەروەها باس لە مێژووی خەباتی پر سەروەری ئەو ئەو ناوچەیەی رۆژئاوای كوردستان كرا.
دواتر لەلایەن هەریەك لە د. محمد پێنجوین، باس لە رەهەندە ئاینییەكان لە ململانێكانی عەفرین كرا، پاشان لەلایەن  د. خەلیل جودی  باس لە كوردو فۆبیای تورك كراو، دواتر لەلایەن د. زمكان علی باس لە عەفرین و ململانێی روسی- ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا.
 
  
 

 





 2018-01-30
 853