ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

ئەمڕۆ 7-2-2018، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ (12)ەیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆ ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی  بەناوی خۆی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بەخێرهاتنی دکتۆر  سیروان راگری نوێی کۆلیجی ئەندازیاریی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست ،پاشان دەستکرا بە خستنەڕووی بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە کە به‌ کارووباری خوێندکاران دەستی پێکرد.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری و بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری ئامادەبوون بۆ خستنە ڕوو باسکردنی پرۆژەی  بەئەلکترۆنی کردنی پرۆسەی دڵنیای جۆری  کە پرۆژەیەکی گرنگ دەبێت بۆ بەرز کردنەوەی رانکینی زانکۆی سلێمانی .
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ووتی زۆرجار بەڕێوبەرێتییەکان بانگهێشت ئەکەین بۆ ئەوەی هەندێک زانیاریمان بەنێ چی بکەین بۆ ساڵی ئایندە هەڵەو کەموکوڕییەکانمان چین وتیشی دڵنیای جۆری ئەمڕۆ پێشنیارمان بۆ ئەکەن بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو زۆر شت هەیە لەدەستی نەدەین و بزانیین ئەو شتانە چین کە دەبێت ئێمە گرنگی پێ بدەین.
پرۆژەی بەئەلکترۆنی کردنی پرۆسەی دڵنیای جۆری دەستکەوتێکی گرنگ دەبێت بۆ زانکۆ وەک سەرۆکی زانکۆش ووتی کۆمەڵێک کاریان بۆ ئاسان دەکات .
بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری وتیشی کۆکردنەوەی چالاکی کۆلێجەکان بۆ ریزبەندی نیشتیمانی زۆر گرنگن وتیشی پێویستە کۆلێجەکان بەپێی ژمارەی مامۆستاو خوێندکارانیان چالاکی ئەنجامبدەن وتیشی ئەگەر چالاکییان زیاتر بێت بۆ بەرزکردنەوەی رانکین سودی دەبێت دەستخۆشیشی لەو کۆلێجانه‌ کرد کە چالاکی زۆریان ئەنجامداوە وتیشی بۆ ئەم پرۆسەیە پێویستمان بەهاوکاری زۆری ئێوە دەبێت ،سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش داوایکرد بۆ ئەو مەبەستە سیمینارێک رێکبخرێت بۆ بەرچاو روونی زیاتر. 
 
 
 




 2018-02-08
 1148