وەفدی لیژنەی وردبینیکردنی مووچە سەردانی زانکۆی سلێمانییان کرد



وەفدی لیژنەی وردبینیکردنی مووچە سەردانی زانکۆی سلێمانییان کرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆکى زانکۆى سلێمانى پێشوازى لە وەفدێکى لیژنەى وردبینیکردنى مووچەى سەر بە حکومەتى ناوەندى کرد.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە د.ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران و د.خەسرەو عبدالله رەشید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا باس لە کارەکانى لیژنەى وردبنیکردن لە مووچە و دەرماڵەکانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کرا کە دواى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و تەندرۆستى ئێستا پرۆسەى وردبینکردن مووچە بۆ چەند وەزارەتێکى تر دەکرێت لە نێویاندا خوێندنى باڵا ، لە لایەن خۆیەوە سەرۆکى زانکۆى سلێمانى ئامادەیى زانکۆى سلێمانى دەبرى بۆ هاوکاریکردنى لیژنەکە لە پێناو سەرخستنى کارەکانیان. لە هەمان کاتدا داواى لە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆى سلێمانى کرد کە بە هەموو شێوەیەکى هاوکاربن لەگەڵ لیژنەکە لە پێناو ئاسانکاریکردنى کارەکانی و سەرخستنى پرۆسەکە و هیواشى خواست بە زووترین کات حکومەتى ناوەندى رەزامەندى دەرببرێت لەسەر ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى خوێندنى باڵا کە پشکى شیرى کاریگەرى قەیرانى دارایى بەر توێژى مامۆستایان کەتووە و ماوەی چەند ساڵێکە بارگرانیەکى زۆر لەسەر ژیان و گوزرانیان درۆست کردووە بەڵام لە ڕوانگەى پەرۆشیانەوە بۆسەرخستنى پرۆسەى خوێندن سەرەراى ئەم دۆخە داراییە نالەبارە و ئەو بارگرانیە لەسەر ژیان و گوزەرانیان درۆستبووە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆى سلێمانى بە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێ بە جێ دەکەن و لە چوارچێوەى رێنمایى و یاساکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى درێژەى دەدات لە پرۆسەى خوێندن ، سەرەڕاى ئەمەش ئەم بارگرانیە لەسەر ژیانى مامۆستایان و فەرمانبەران دا دروستبووە نە بووتە هۆى پەکخستنى سیتستەم خوێندنى و دابەزینى ئاستى زانکۆکەمان بەڵکو بەردەوام لە پێشکەوتن دایە.
لە کۆتایى دا وەفدى میوان زۆر سۆپاسى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى کرد بۆ ئەو پێشوازییە و هاوکارییەى پێشکەشیان دەکات بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە زیاتر بەرەو پێشبردنى پرۆسىەى ووردبینکردنى مووچەى فەرمانبەران.
 




 2018-02-27
 1330