هەلی خوێندنی ماستەر لە ئەمریكا



هەلی خوێندنی ماستەر لە ئەمریكا

 Press@univsul.edu.iq

پرۆگرامی ساڵانە سكۆڵەرشیپی فۆلبرایتی ئەمریكی دەستی پێكرد

پرۆگرامی ناوداری سكۆڵەرشیپی فۆلبرایت كە ساڵی ١٩٤٦ لەسەر دەستی كۆنگریسمان و سیناتۆر (ولیام جەی فۆلبرایت)ەوە دامەزراوە و ساڵانە هەلی خوێندن لە ئەمریكا  دەرەخسێنێت بۆ خوێندكارە نموونەییەكان دەستی پێكرد.

پرۆگرامی سكۆلەرشیپی فۆلبرایت بۆ خوێندنی  (ماستەر) بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢١) دەرفەتی خوێندن لە زانكۆكانی ئەمریكا دەدات بە خوێدكارانی عیراقی كە تێچووی خوێندن و مانەوە بۆ زیاتر لە دوو سال لەلایەن پرۆگرامەكەوە دابین دەكرێت و سەرجەم بوارەكانی خوێندن دەگرێتەوە.

مەرجەكان:-

پێشكەشكار دەبێت:

١-هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بێت.

٢- هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریوس بێت.

٣-لانی كەم دوو ساڵ خزمەتی__دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە__ كاركردنی هەبێت .

٤- ئامانجی توێژینەوە و (پێرسناڵ ستەیتمێنت) لەلایەن پێشكەشكارەوە نووسرابێت.

بۆ پێشكەشكردن لێرەدا كلیك بكە

https://sites.google.com/a/univsul.edu.iq/directorate-of-foreign-relations/addannouncement/fulbrightmasterscholarships-1

 

 

 

 

 





 2018-03-05
 1416