وۆرك شۆپێك بۆ دڵنیای جۆری بەڕێوەچوو



وۆرك شۆپێك بۆ دڵنیای جۆری بەڕێوەچوو

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 رۆژی 3/7 بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری و فێركردنی زانكۆی سلێمانی  بەسەرپەرشتی سەرۆكی  زانكۆی سلێمانی و جێگرەكانی هەستا بە ئامادەكردنی ۆرك شۆپێك لەسەر ئاستی زانكۆ بۆ ئەوەی كە چۆن بتوانن لەدڵنیایی جۆری كارو چالاكییەكانی زانكۆی سلێمانی  بناسێنن .

دكتۆر موشیر موستەفا ئەندامی لیژنەی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان  بە سایتی زانكۆی سلێمانی وت : ئەم ۆركشۆپە لەو چوارچێوەیەدا خۆی بینییەوە كە سەرۆكایەتی زانكۆ دوایكر لە بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری كە ئەم پرۆسەیە بناسێنن وتیشی لەڕێی چوار سیمینارەوە ئەو پرۆسەیە بە ئامادەبووان ناسێنرا.

باسی لەوەشكرد ئەمە هەوڵێكە بۆ ئاشنا كردنی دڵنیایی جۆری و پرۆسەكە بۆ ریزبەندی نیشتمانی تائەو كارو چالاكییانەی كە لەزانكۆدا دەكرێت هەمووی كۆ بكرێتەوە بۆ ئەوەی لە ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكاندا ئێمە لەسەر ئاستی كوردستان ئاستی زانكۆكەمان بەرەو پێشەوە بەرین .

 وتیشی دڵنیاین پرۆسەكە سودی دەبێت و گڕوتینێك دەدات بە مامۆستایان  كە چالاكییەكانیان چڕبكەنەوەو چالاكی زیاتر بكەن.





 2018-03-07
 1070