زانكۆی سلێمانی بەشداری كۆبوونەوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەس-تایگرس دەكات لە ئەوروپا



زانكۆی سلێمانی بەشداری كۆبوونەوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەس-تایگرس دەكات لە ئەوروپا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ڕۆژانی 12-13\3\ 2018 به‌ ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆر كارزان غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی چه‌ند زانكۆیه‌كی تری كوردستان دووەمین كۆبوونەوەی پڕۆژەی ئیراسمەس پڵەس- تایگرس، لە زانكۆی گرۆنیگن-ی هۆڵەندا بەڕێوەچوو .

هه‌روه‌ها ڕۆژانی 5-9 \3 به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانی پڕۆگرامه‌كه‌ لە هەردوو زانكۆكانی مەساریك و (GII) ی وڵاتی چیك بەڕێوەچوو كە هەریه‌ك له‌ دكتۆر كاوە جەمال راگری كۆلێژی كارگێری و ئابوری و دكتۆر كاوە ئەمین بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، ئامادەیبوون.

 

 
 




 2018-03-12
 1054