ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەست



ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەست

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 26-3 ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی بەست، لەو كۆبونەوەیەدا هەریەك لە یاریدەدەرانی سەرۆكی و زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ ئامادەیی كۆبوونەوەكە بوون.

سەرەتای كۆبوونەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبای جەژنی نەورۆزی لەیاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ كرد هیوای خواست ئەم جەژنە ببێ بە جەژنی یەكێتیی ریزەكانی گەلی كورد و بە یەك دەنگ و یەك دەست بەرەو بەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی كورد و  سەربەخۆیی و رزگاریی یەكجارەكی كوردستان بێت.

دواتر باسی لەبەستنی ئەو كۆبوونەوەیە كردو وتی بەهۆی بارودۆخی ئەم چەند رۆژەی ناوچەكەمانی گرتۆتەوە ئەم كۆبونەوەیەمان بەستووە تا پرۆژەیەكی گشتگیر ئامادەبكەین كە ڕای ئەنجوومەنی زانكۆی تێدا بێت و لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئێستای فەرمانبەران و مامۆستایاندا بگونجێت و دواتر پێشكەشی وەزارەتی خوێندنی باڵای بكەین و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا گفتۆگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیە بكەین.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەشكرد پاش پشووەكانی نەورۆز لە25-3 دەوامی ئاسایی خوێندكاران لە زانكۆی سلێمانی دەستیپێكردووەو بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیك ئاهەنگی وێنەی دەرچووانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژی10-4 تا7-5 بخایەنێت.

 





 2018-03-27
 833